من کۆتا کەس دەناسم کە لە دۆزەخ دەردەچێت، وکۆتا کەس دەناسم کە دەچێتە بەهەشتەوە. پیاوێکە بە گاگۆڵێکەوە دەردەچێت، خواى گەورە -عز وجل- پێی دەفەرموێت: بچۆرە نێو…

من کۆتا کەس دەناسم کە لە دۆزەخ دەردەچێت، وکۆتا کەس دەناسم کە دەچێتە بەهەشتەوە. پیاوێکە بە گاگۆڵێکەوە دەردەچێت، خواى گەورە -عز وجل- پێی دەفەرموێت: بچۆرە نێو بەهەشتەوە، وا دێتە پێش چاوی کە پڕ بووە، دەگەڕێتەوە ودەڵێت: ئەی پەروەردگار، بینیم پڕ بووە

لە موغیرەی کوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «موسا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە پەروەردگاری کرد: «کێ نزمترین پلەی هەیە لە خەڵکی بەهەشت؟» خودا فەرمووی: «پیاوێکە دێت پاش ئەوەى خەڵکی بەهەشت چوونە بەهەشت، پێی دەووترێت: بچۆ بۆ نێو بەهەشت. (پیاوەکە) دەڵێت: ئەی پەروەردگار، چۆن (بتوانم بچمەوە بەهەشتەوە) لە کاتێکدا خەڵکی لە خانوو وشوێنەکانى خۆیان نیشتەجێ بوون، وئەوەى پێیان بەخشراوە وەریانگرت؟ پێی دەووترێت: ئایا ڕازی دەبیت هێندەی موڵکی پادشایەک لە پادشاکانى دونیات هەبێت؟ (پیاوەکە) دەڵێت: ڕازی دەبم ئەی پەروەردگار. خودا دەفەرموێت: ئەوەت پێدەبەخشرێت وچوار هێندەی ئەوەش. لە پێنجەم جاردا پیاوەکە دەڵێت: ڕازی بووم ئەی پەروەردگار. خودا دەفەرموێت: ئەمە بە تۆ دەبەخشرێت ودە هێندەی ئەمەش، وهەرشتێک حەزت لێبوو وئارەزووت کرد وچاوت چێژی لێوەربگرێت پێت دەبەخشرێت. (پێغەمبەر موسا -علیه السلام-) فەرمووی: ئەی پەروەردگار، ئەی ئەوەى بەرزترین پلەی هەیە لە بەهەشتدا؟ خودا دەفەرموێت: ئەوانە کەسانێکن ڕێزلێنانیان بە دەستەکانی خۆم ڕواندوومە، ومۆرم لەسەری داوە، بۆیە هیچ چاوێک نەبینیووە، وهیچ گوێیەک نەیبیستووە، و بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێک نەهاتووە (هیچ مرۆڤێک بیری لێ نەکردووەتەوە)». ولە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «من کۆتا کەس دەناسم کە لە دۆزەخ دەردەچێت، وکۆتا کەس دەناسم کە دەچێتە بەهەشتەوە. پیاوێکە بە گاگۆڵێکەوە دەردەچێت، خواى گەورە -عزوجل- پێی دەفەرموێت: بچۆرە نێو بەهەشتەوە. وا دێتە پێش چاوی کە پڕ بووە، دەگەڕێتەوە ودەڵێت: ئەی پەروەردگار، بینیم پڕ بووە! خواى گەورە -عز وجل- پێی دەفەرموێت: بچۆرە نێو بەهەشتەوە. وا دێتە پێش چاوی کە پڕ بووە، دەگەڕێتەوە ودەڵێت: ئەی پەروەردگار، بینیم پڕ بووە! خودا -عز وجل- پێی دەفەرموێت: بچۆرە نێو بەهەشتەوە، هێندەى دونیا بە تۆ دەبەخشرێت ودە هێندەی ئەوەش؛ یان دە هێندەی دونیا بە تۆ دەبەخشرێت. (پیاوەکە) دەڵێت: ئایا گاڵتەم پێدەکەیت، یان پێم پێدەکەنیت لە کاتێکدا تۆ پادشایت (الْمَلِكُ)یت!». ئیبن مەسعود دەڵێت: بینیم پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێکەنی هەتا خرێکانی ددانى دەرکەوت، و-صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «ئەوە نزمترین پلەی کەسێکی خەڵکی بەهەشتە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ڕوونکردنەوە فەزڵ وبەخشینی خودایە وهەروەها ڕێزلێنانی ئەو زاتەیە مەزنەیە لە ئەهل وخەڵکی بەهەشت ومەزنی پلەوپایەیان، بە شێوەیەک ئەو کەسەی کە نزمترین پلەی هەیە لە بەهەشتدا چەندەها چەندەها هێندەى هەر پادشایەکی دونیا موڵکی هەیە.

التصنيفات

ژیانی ڕۆژی دوایی, سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ