إعدادات العرض
ئەم ئاودەستخانانە شەیتانەکانی تێدا ئامادە بن، بۆیە ئەگەر هەریەکێکتان چوو بۆ سەرئاو با بڵێت: ( أعوذ بالله من الخبث والخبائث )
ئەم ئاودەستخانانە شەیتانەکانی تێدا ئامادە بن، بۆیە ئەگەر هەریەکێکتان چوو بۆ سەرئاو با بڵێت: ( أعوذ بالله من الخبث والخبائث )
لە زەیدی کوڕی ئەرقەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەم ئاودەستخانانە شەیتانەکانی تێدا ئامادە بن، بۆیە ئەگەر هەریەکێکتان چوو بۆ سەرئاو با بڵێت: (أعوذ بالله من الخبث والخبائث)*». *(واتە:پەنا بە خودا دەگرم لە شەیتانی نێر ومێ)
[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Español Hausa Portuguêsالشرح
شوێنی سەرئاو کردن وئاودەستخانەکان جن وشەیتانەکان تێیاندا ئامادە دەبن، ولەوێ چاوەڕێ دەکەن بۆ ئەوەى زیان بە نەوەکانى ئادەم بگەیەنن وتووشی کێشەیان بکەن چونکە شوێنێکە تێیاندا عەورەت ئاشکرا دەبێت، وناوی خودا لەو شوێنانە ناهێندرێت، بۆیە دەبێت مسوڵمان ئەگەر چووە سەرئاو (توالێتەوە) بڵێت: (أعوذ بالله من الخبث والخبائث) واتە: (پەنا بە خودا دەگرم وداواى پاراستنم لە ئەو دەکەم لە هەموو شەیتانێکی نێر ومێ).