إعدادات العرض
کاتێک نەوەى ئادەم سوجدەی ناو قورئان دەخوێنێت وسوجدە دەبات، شەیتان پشت ھەڵدەکات ودەگری، ودەڵێت: تیاچوون بۆ من، فەرمانکرا بە نەوەى ئادەم سوجدە ببات وسوجدەی برد بۆیە…
کاتێک نەوەى ئادەم سوجدەی ناو قورئان دەخوێنێت وسوجدە دەبات، شەیتان پشت ھەڵدەکات ودەگری، ودەڵێت: تیاچوون بۆ من، فەرمانکرا بە نەوەى ئادەم سوجدە ببات وسوجدەی برد بۆیە بەھەشتی بۆ ھەیە، وفەرمانکرا بە من سوجدە ببەم بەڵام سوجدەم نەبرد بۆیە دۆزەخم بۆ هەیە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک نەوەى ئادەم سوجدەی ناو قورئان دەخوێنێت وسوجدە دەبات، شەیتان پشت ھەڵدەکات ودەگری»، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «دەڵێت: تیاچوون بۆ من، فەرمانکرا بە نەوەى ئادەم سوجدە ببات وسوجدەی برد بۆیە بەھەشتی بۆ ھەیە، وفەرمانکرا بە من سوجدە ببەم بەڵام سوجدەم نەبرد بۆیە دۆزەخم بۆ هەیە».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Русский اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Bahasa Indonesia Español Portuguêsالشرح
ئەگەر نەوەى ئادەم ئەو ئایەتانەی قورئان بخوێنێت کە فەرمانى سوجدە بردنی تێدایە، وسوجدە ببات ئەمیش وەکو جێبەجێکردن وگوێڕایەڵیکردنی فەرمانەکانى خواى گەورە، شەیتان دوور دەکەوێتەوە لەو مسوڵمانەى قورئان دەخوێنێت ودەگری وغەمبار دەبێت بەهۆی لە دەستدانى ئەو ڕێزلێنانەى کە پێی بەخشرا، وتووشی نەفرەت وپەشیمانى وتیاچوون بوو بەهۆی حەسوودی بەرامبەر ئادەم، وشەیتان دەڵێت: («تیاچوون بۆ من، فەرمانکرا بە نەوەى ئادەم سوجدە ببات وسوجدەی برد بۆیە بەھەشتی بۆ ھەیە، وفەرمانکرا بە من سوجدە ببەم بەڵام سوجدەم نەبرد بۆیە دۆزەخم بۆ هەیە»): واتا تووشی چی غەم وتیاچوونێک بووم، خودا -سبحانه وتعالى- فەرمانى بە نەوەکانى ئادەم کرد بە سوجدە بردن سوجدەیان برد وگوێڕایەڵی فەرمانی بوون بۆیە بەهەشت بۆ ئەوانە، بەڵام خودا فەرمانى بە من کرد بۆ ئەوەى سوجدە ببەم بەڵام سوجدەم نەبرد بەهۆی خۆبەگەورەزانین (وحەسوودیەوە) بۆیە دۆزەخ بۆ منە.