إعدادات العرض
پێنج ناوم هەیە: من موحەمەد، وئەحمەد، ومن (ئەلماحی:الماحِي)م کە بەهۆی منەوە خواى گەورە کوفر ناهێڵێت، ومن (ئەلحاشیر:الحاشر)م لە پێش خەڵکی زیندوو دەکرێمەوە،…
پێنج ناوم هەیە: من موحەمەد، وئەحمەد، ومن (ئەلماحی:الماحِي)م کە بەهۆی منەوە خواى گەورە کوفر ناهێڵێت، ومن (ئەلحاشیر:الحاشر)م لە پێش خەڵکی زیندوو دەکرێمەوە، ومن(ئەلعاقیب:العاقِب)م
لە جوبەری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێنج ناوم هەیە: من موحەمەد*، وئەحمەد**، ومن (ئەلماحی:الماحِي)م کە بەهۆی منەوە خواى گەورە کوفر -بێباوەڕی- ناهێڵێت -و لەناوى دەبات-، ومن (ئەلحاشیر:الحاشر)^م لە پێش خەڵکی زیندوو دەکرێمەوە -حەشر دەکرێم-، ومن(ئەلعاقیب:العاقِب)^^م». *(هەموو سیفەتە چاک وباشەکانى تێدایە)، **(زۆر سوپاسگوزارە وحەمدی -خواى گەورە- دەکات)، ^(هەروەها لێکدانەوەیەکی تر بۆ ماناى ئەم ناوە کراوە ئەویش ئەوەیە خەڵکی لە لای ئەو کۆ دەبنەوە لە قیامەتدا)، ^^(واتە: کۆتا پێغەمبەرە وهیچ پێغەمبەرێک لە پاش ئەو نایەت کە پەیامێکی تر بهێنێت وئیسلام کۆتا پەیامە بۆ مرۆڤایەتی، بەڵام پێغەمبەر عیسا -علیه السلام- لە قیامەت دادەبەزێت لە ئاسمانەوە بەڵام وەکو پێغەمبەرێک نایەت کە پەیامێکی تری هێنا بێت بەڵکو خۆی پێغەمبەرە و وەکو فەرمانڕەوایەک دێت بۆئەوەى ڕێگای ڕاست بە جولەکە وگاوڕەکان نیشان بدات وببێتە بەڵگە لەسەریان وحوکم بە شەریعەتی ئیسلام دەکات)
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Русский 中文 हिन्दी Bahasa Indonesia اردو Español Hausaالشرح
شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا پێنج لە ناوەکانى خۆی بۆ هاوەڵان باسکردووە: موحەمەد*، وئەحمەد**، و(ئەلماحی:الماحِي) کە بەهۆی ئەو خواى گەورە کوفر -بێباوەڕی- ناهێڵێت -و لەناوى دەبات-، وهەروەها بەهۆیەوە کافرە سەرکەش وملهوڕەکان لەناودەبات، (ئەلحاشیر:الحاشر)^ە لە پێش خەڵکی زیندوو دەکرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا -لە پێش هەموو خەڵکی حەشر دەکرێت-، و(ئەلعاقیب:العاقِب)^^ە. ئەم فەرموودەیە ماناى ئەوە نییە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنها ئەم پێنج ناوەى هەیە، بەڵکو ناوى تریشی هەیە کە لە فەرموودە سەحیحەکاندا هاتووە، وەکو: (لمقفي، ونبي الرحمة، ونبي التوبة). *(هەموو سیفەتە چاک وباشەکانى تێدایە)، **(زۆر سوپاسگوزارە وحەمدی -خواى گەورە- دەکات)، ^(هەروەها لێکدانەوەیەکی تر بۆ ماناى ئەم ناوە کراوە ئەویش ئەوەیە خەڵکی لە لای ئەو کۆ دەبنەوە لە قیامەتدا)، ^^(واتە: کۆتا پێغەمبەرە وهیچ پێغەمبەرێک لە پاش ئەو نایەت کە پەیامێکی تر بهێنێت وئیسلام کۆتا پەیامە بۆ مرۆڤایەتی، بەڵام پێغەمبەر عیسا -علیه السلام- لە قیامەت دادەبەزێت لە ئاسمانەوە بەڵام وەکو پێغەمبەرێک نایەت کە پەیامێکی تری هێنا بێت بەڵکو خۆی پێغەمبەرە و وەکو فەرمانڕەوایەک دێت بۆئەوەى ڕێگای ڕاست بە جولەکە وگاوڕەکان نیشان بدات وببێتە بەڵگە لەسەریان وحوکم بە شەریعەتی ئیسلام دەکات)التصنيفات
پێغەمبەرمان موحەمەد ﷺ