پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى کەسێک نوێژ بکات بە شێوەیەک هەردوو دەستی لە سەر هەردوو لای کەمەری بێت

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى کەسێک نوێژ بکات بە شێوەیەک هەردوو دەستی لە سەر هەردوو لای کەمەری بێت

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى کەسێک نوێژ بکات بە شێوەیەک هەردوو دەستی لە سەر هەردوو لای کەمەری بێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى کەسێک نوێژ بکات بە شێوەیەک هەردوو دەستی لە سەر هەردوو لای کەمەری بێت، واتا لە جیاتی ئەوەى دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دابنێت، دەستی ڕاستی لەسەر لای کەمەری ڕاستی (لەسەر شوێنی گورچیلەى ڕاستی دادەنێت)، ودەستی چەپی لەسەر لای کەمەری چەپی (لەسەر شوێنی گورچیلەى چەپی دادەنێت)، کە بە شێوەى دوو سێگۆشە دەردەکەوێت بە دەوری لاشەیدا بەهۆی باڵەکانیەوە، یان لەوەیە مانای ئەوەیش بگەیەنێت کە کاتێک دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دادەنێت بیانخاتە سەر لایەکی کەمەرەکانی واتا لەسەر سینگی دایان نەنێت.

التصنيفات

هەڵەکانی نوێژخوێنان