إعدادات العرض
لەوەیە ئێوە قورئان بخوێنن لە پشت ئیمامەکەتانەوە، ووتمان: بەڵێ، بەو شێوەیە ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: قورئان مەخوێننەوە مەگەر (سورەتی الفاتحة) نەبێت؛ نوێژی هیچ…
لەوەیە ئێوە قورئان بخوێنن لە پشت ئیمامەکەتانەوە، ووتمان: بەڵێ، بەو شێوەیە ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: قورئان مەخوێننەوە مەگەر (سورەتی الفاتحة) نەبێت؛ نوێژی هیچ کەسێک دروست نابێت ئەگەر نەیخوێنێت
لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە پشتی پێغەمبەرەوە بووین -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی بەیانیدا، دەستیکرد بە قورئان خوێندن بەڵام خوێندنەوەکە لەسەری قورس بوو، کاتێک نوێژ تەواو بوو، فەرمووی: «لەوەیە ئێوە قورئان بخوێنن لە پشت ئیمامەکەتانەوە، ووتمان: بەڵێ، بەو شێوەیە ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: قورئان مەخوێننەوە مەگەر (سورەتی الفاتحة) نەبێت؛ نوێژی ڕەنگەهیچ کەسێک دروست نابێت ئەگەر نەیخوێنێت».
[حەسەنە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Portuguêsالشرح
لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- : (لە پشتی پێغەمبەرەوە بووین -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی بەیانیدا، دەستیکرد بە قورئان خوێندن بەڵام خوێندنەوەکە لەسەری قورس بوو): واتا خوێندنەوەى قورئان قورس وگران بوو لەسەر زمانی، وکاتێک تەواو بوو، فەرمووی: (لەوەیە ئێوە قورئان بخوێنن لە پشت ئیمامەکەتانەوە)، هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ووتیان: (بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا)، وا دیارە خوێندنەوەى قورئانی لەسەر قورس بوو وهۆکارەکەى نەزانى بۆیە پرسیاری لێیان کرد، وئەمەش ئاماژەی بۆ کراوە لە گێڕانەوەیەکی تردا: (ما لي أنازع القرآن) [رواه ابن ماجة] واتە: (بۆچی خوێندنەوەى قورئان قورسە لەسەرم؟)، ولەوەیە هۆکاری قورسی لە خوێندنەوەى قورئان ئەوە بێت کە هەندێک لە هاوەڵان پێیان وابێت کە خوێندنەوەى ئیمام بەس نییە وبۆیە ئەوانیش قورئان دەخوێنن لە پشت ئیمامەوە، بۆیە ئەمیش کاریگەری دەبێت لەسەر خوێندنەوەى ئیمام. وسونەت ئەوەیە کە پێشنوێژەکانى پشتی ئیمام بە نهێنی قورئان بخوێنن وتەنها بۆ خۆی بیخوێنێت وکەسی تر گوێی لێ نەبێت ودەنگی بەرز نەکاتەوە بۆ ئەوەى نەبێتە هۆی ناڕەحەت بوونی خوێندنەوە لە لای ئەوانى تر، وخوێندنەوەی -سورەتی الفاتحة- واجبە لەسەر ئیمام وئەوانەى لە پشتیەوە نوێژ دەکەن و لەسەر کەسێکیش بە تەنها یان لە پشت ئیمامەوە نوێژ بکات وئەمیش بۆ نوێژی نهێنی -کە قورئان بە دەنگی بەرز ناخوێندرێت وەکو نوێژی نیوەڕۆ وعەسر- وبۆ نوێژی ئاشکرا -کە قورئان بە دەنگی بەرز تێیدا دەخوێندرێت وەکو نوێژی بەیانی ومەغریب وعیشا وهەینی ونوێژە سونەتەکانى تر-؛ ئەم واجب بوونەیش بەهۆی بوونی بەڵگەى زۆر وسەحیحە لەسەری. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کردن بۆ خوێندنی -سورەتی الفاتحة-، وفەرمووی: (لا تفعلوا إلا بفاتحة الكتاب) [صحیح: رواه أحمد] واتە: (قورئان مەخوێنن لە پشت ئیمامەوە مەگەر خوێندنی -سورەتی الفاتحة- نەبێت)، ولەوەیە نەهی کردن بۆ خوێندنەوەى قورئان بێت بە دەنگی بەرز وئاشکرا بە شێوەیە کە خوێندنەوە لەوانی تر تێکبچێت، ولەوەیە نەهی کردن بۆ خوێندنەوەى سورەتێکی تر بێت جگە لە -سورەتی الفاتحة-؛ ئەمیش بۆ ئەوەیە خوێندنەوە تێکنەچێت لەسەر ئیمام ونوێژخوێنەکانیش.التصنيفات
پایەکانی نوێژ