إعدادات العرض
ئەگەر (الحمد لله -سورەتی الفاتحة-)تان خوێند، ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ بخوێنن، چونکە (ئوم ئەلقورئانە:أم القرآن)، و(ئوم ئەلکیتابە:أم الكتاب) و(ئەلسەبع…
ئەگەر (الحمد لله -سورەتی الفاتحة-)تان خوێند، ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ بخوێنن، چونکە (ئوم ئەلقورئانە:أم القرآن)، و(ئوم ئەلکیتابە:أم الكتاب) و(ئەلسەبع ئەلمەسانیە:السبع المثاني)یە، و ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ یەکێکە لەو ئایەتانە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر (الحمد لله -سورەتی الفاتحة-)تان خوێند، ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ بخوێنن، چونکە (ئوم ئەلقورئانە:أم القرآن)*، و(ئوم ئەلکیتابە:أم الكتاب)** و(ئەلسەبع ئەلمەسانیە:السبع المثاني)^یە، و ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ یەکێکە لەو ئایەتانە». *(واتە: دایکی قورئان)، **(واتە: دایکی کتێب -کتێب مەبەست قورئانە-)، ^(واتە: ئەو حەوت ئایەتە کە زۆر دەخوێندرێتەوە ودووبارە دەکرێتەوە)
[صەحیحە] [بەیھەقی گێڕاویەتیەوە - دارەقوطنی گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दीالشرح
ئەم فەرموودەیە جائیزبوون وڕێگەپێدراوی خوێندنی ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ ڕووندەکاتەوە لە پێش خوێندنی سورەتی -الفاتحة- لە کاتی نوێژدا، وهۆکارەکەیشی بۆ ئەوە باسکرد چونکە بەشێکە لە سورەتی -الفاتحة-، ومەبەست خوێندنێتی بە نهێنی نەوەک بە ئاشکرا، نە خوێندنی بە ئاشکرا لە زۆر فەرموودەى سەحیحی تردا هاتووە، ئیمامی تەحاوی دەڵێت: وازهێنان لە خوێندنی ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ بە ئاشکرایی لە نوێژدا بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ -تواتر- گێڕانەوەى لەسەر هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵان ئەنجامیانداوە.التصنيفات
ڕاڤەکردنی -تەفسیرکردنی- ئایەتەکان