سەبارەت بە ئەم پیاوە؛ دەستی پڕ لە خێر کرد

سەبارەت بە ئەم پیاوە؛ دەستی پڕ لە خێر کرد

لە عبد الله کوڕی ئەبی ئەوفاوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: من ناتوانم هیچ شتێک لە قورئان لەبەر بکەم؛ شتێکم فێر بکە کە بۆ من بەس بێت، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بڵێ: (سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر، ولا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم)*»، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەمە بۆ خواى گەورە -عز وجل- ئەی بۆ خۆم چی بڵێم -چی نزایەک بۆ خۆم بکەم-؟ فەرمووی: «بڵێ: (اللهم ارْحَمْنِي وَارْزُقْنِي وَعَافِنِي وَاهْدِنِي)**»، کاتێک پیاوەکە هەستا؛ بە دەستی ئاماژەی کرد (چونکە سوودی وەرگرتووە)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سەبارەت بە ئەم پیاوە؛ دەستی پڕ لە خێر کرد». *(واتای زیکرەکان: سبحان الله -پاک وبێگەردە خواى گەورە ودوور وبەریئە لەهەموو عەیب وکەموکورتیەک-، والحمد لله -حەمد وسوپاس بۆ خواى گەورە-، ولا إله إلا الله -هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە خواى گەورە (الله)-، والله أكبر -خودا (الله) لە هەموو کەسێک وشتێک گەورەترە-، ولا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم -هیچ هێز وتوانایەکمان نییە مەگەر پاش یارمەتی خواى گەورە باڵادەست وبەرز ومەزن نەبێت یان کەس ناتوانێت یەکێک یان شتێک بگۆڕێت لە حاڵێکەوە بۆ حاڵێکی تر مەگەر پاش ئیزن وتواناى خواى گەورەی بەرز ومەزن نەبێت-)، **(واتە: خودایە؛ ڕەحمم پێبکە وڕزقم پێببەخشە، ولەش ساغ وسەلامەتم بکە، وهیدایەتم بدە)

[حەسەنە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

الشرح

شیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەگەر کەسێک نەتوانێت هیچ شتێک لە قورئانی پیرۆز لەبەر بکات بە هەر هۆیەکەوە بێت، ئایا چی بکات؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئەعرابیەکەى کرد بەوەى ئەگەر نەیتوانى هیچ شتێک لە قورئانی پیرۆز لەبەر بکات، ئەوا بڵێت: (سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر، ولا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم)*، کاتێک ئەعرابیەکە داواى لێکرد کە نزایەکی فێر بکات بۆ لە کاتى نوێژدا بیخوێنێت؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کرد بۆئەوەى ئەم وشانە -ئەم نزایە- بڵێت کە کۆی هەموو خێرێکی دونیا وقیامەتی تێدایە، ئەویش ئەوەیە بڵێت: (اللهم ارْحَمْنِي وَارْزُقْنِي وَعَافِنِي وَاهْدِنِي)**، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گەورەیی ئەم زیکر ونزایانەى ڕوونکردەوە کاتێک پیاوە ئەعرابیەکە فێریان بوو؛ کاتێک -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (سەبارەت بە ئەم پیاوە؛ دەستی پڕ لە خێر کرد): واتا تووشی خێرێکی زۆر ومەزن بووە.*(واتای زیکرەکان: سبحان الله -پاک وبێگەردە خواى گەورە ودوور وبەریئە لەهەموو عەیب وکەموکورتیەک-، والحمد لله -حەمد وسوپاس بۆ خواى گەورە-، ولا إله إلا الله -هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە خواى گەورە (الله)-، والله أكبر -خودا (الله) لە هەموو کەسێک وشتێک گەورەترە-، ولا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم -هیچ هێز وتوانایەکمان نییە مەگەر پاش یارمەتی خواى گەورە باڵادەست وبەرز ومەزن نەبێت یان کەس ناتوانێت یەکێک یان شتێک بگۆڕێت لە حاڵێکەوە بۆ حاڵێکی تر مەگەر پاش ئیزن وتواناى خواى گەورەی بەرز ومەزن نەبێت-)، **(واتە: خودایە؛ ڕەحمم پێبکە وڕزقم پێببەخشە، ولەش ساغ وسەلامەتم بکە، وهیدایەتم بدە)

التصنيفات

زیکرەکانی نوێژ