پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر (ڕکاتە) تاکەکانی نوێژەکەى ئەنجامبدایە؛ هەڵنەدەستا هەتاوەکو لە دانیشتنیدا ڕێک وجێگیر دەبوو

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر (ڕکاتە) تاکەکانی نوێژەکەى ئەنجامبدایە؛ هەڵنەدەستا هەتاوەکو لە دانیشتنیدا ڕێک وجێگیر دەبوو

لە مالیک کوڕی حوەیریسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر (ڕکاتە) تاکەکانی نوێژەکەى ئەنجامبدایە؛ هەڵنەدەستا هەتاوەکو لە دانیشتنیدا ڕێک وجێگیر دەبوو (ماوەیەکی کەم دادەنیشت پاشان هەڵدەستا)».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

لە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو ئەگەر بیویستایە لە ڕکاتی یەکەم بۆ ئەنجامدانى ڕکاتی دووەم یان لە ڕکاتی سێیەم بۆ ئەنجامدانى ڕکاتی چوارەم هەڵبسێت؛ بۆ ماوەیەکی کەم بە ڕێکی وجێگیری دادەنیشت پاشان هەڵدەستا، وئەم دانیشتە بە -جلسة الإستراحة- ناسراوە، واتا: -دانیشتنی پشوو وەرگرتن- ناسراوە، چەند گێڕانەوەیەک لە هاوەڵانەوە هاتووە -ڕەزاى خوایان لێبێت- سەبارەت بە ئەم دانیشتنەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

التصنيفات

سیفەتی نوێژ