إعدادات العرض
پێش (نوێژی) مەغریب دوو ڕکات ئەنجامبدەن
پێش (نوێژی) مەغریب دوو ڕکات ئەنجامبدەن
لە عبد الله کوڕی موغەفەلی ئەلموزەنیەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێش (نوێژی) مەغریب دوو ڕکات ئەنجامبدەن»، پاشان فەرمووی: «پێش (نوێژی) مەغریب دوو ڕکات ئەنجامبدەن بۆ هەرکەسێک بیەوێت»، لە ترسی ئەوەى نەوەک خەڵکی پێیان وابێت سونەتە*. *(واتە: نەوەک پێیان وابێت لە نوێژە سونەتە ڕاتیبە جێگیرەکانە -سنة راتبة مؤکدة-ەیە)
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Türkçe اردو हिन्दी Tagalog Français 中文 Русскийالشرح
شیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەم فەرموودەیە ئامۆژگاری تێدایە بۆ ئەنجامدانى دوو ڕکات سونەت لە پێش نوێژی مەغریب، ئەمیش لە پاش بانگی مەغریب؛ بۆ هەرکەسێک بیەوێت ئەنجامی بدات، بەڵام لە نوێژە سونەتە ڕاتیبەکان نیین، بۆیە باشتر وایە -موستەحەبە- مسوڵمان بەردەوام ئەنجامی نەدات؛ بۆئەوەى نەچوێندرێت بە نوێژە سونەتە ڕاتیبەکان، گێڕانەوە لەسەر ئەم دوو ڕکاتە هاتووە بە هەر سێ جۆرەکەى سونەتەوە -وتەیی،کرداری،ڕازی بوون:قول,فعل,تقرير-: فەرمانى پێیکردووە هەروەکو لەم فەرموودەیەدا هاتووە، وخۆی ئەم دوو ڕکاتەی ئەنجامداوە هەروەکو لە گێڕانەوەى -إبن حبان- هاتووە، وهاوەڵانی بینیووە کە ئەم دوو ڕکاتەیان ئەنجامداوە؛ ڕازی بووە لەسەر ئەمە ونەهی لێیان نەکردووە.التصنيفات
نوێژی سونەت (خۆبەخش)