إعدادات العرض
شەرم کردن هیچ شتێک ناهێنێت جگە لە خێر نەبێت
شەرم کردن هیچ شتێک ناهێنێت جگە لە خێر نەبێت
لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شەرم کردن هیچ شتێک ناهێنێت جگە لە خێر نەبێت». ولە ریوایەتێکدا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «شەرم کردن خێرە هەمووی». یان فەرمووی: «شەرم کردن هەمووی خێرە».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Kiswahili Português සිංහලالشرح
شەرم کردن سیفەتێکە کە وا لە مرۆڤ دەکات ئەو کردەوانە ئەنجامبدات کە جوانی دەکات ودەیڕازێنێتەوە، و واز لەو شتانە بهێنێت کە ناشیرین وپیسی دەکات، بۆیە شەرم کردن تەنها خێر دەهێنێتە سەر ڕێگا، وهۆکاری فەرموودەکە ئەوەیە: کە پیاوێک ئامۆژگاری براکەی دەکرد سەبارەت بە شەرم کردن، نەهی لێی دەکرد لە شەرم کردنی، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم وتەیەی فەرموو.التصنيفات
فەزڵی کردەوەکانی دڵ