إعدادات العرض
لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- غوڵامێک بووم، وتەکانى پێغەمبەرم لەبەر دەکرد، هیچ شتێک ڕێگر نەبوو لەوەى کە بیانگێڕمەوە جگە لەوەى هەندێک پیاو هەبوون کە…
لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- غوڵامێک بووم، وتەکانى پێغەمبەرم لەبەر دەکرد، هیچ شتێک ڕێگر نەبوو لەوەى کە بیانگێڕمەوە جگە لەوەى هەندێک پیاو هەبوون کە تەمەنیان لە من گەورەتر بوو
لە سەمورەی کوڕی جوندوبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- غوڵامێک (کوڕێکی بچووک) بووم، وتەکانى پێغەمبەرم لەبەر دەکرد -صلى اللە علیە وسلم-، هیچ شتێک ڕێگر نەبوو لەوەى کە بیانگێڕمەوە (مەبەست فەرموودەکانە) جگە لەوەى هەندێک پیاو هەبوون کە تەمەنیان لە من گەورەتر بوو».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausaالشرح
سەمورەی کوڕی جوندوب -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە تەمەنی بچووک بوو لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وزۆر لە فەرموودەکانى پێغەمبەری لەبەر دەکرد -صلى اللە علیە وسلم-، وهیچ شتێک ڕێگر نەبوو لەوەى کە فەرموودەکان بگێڕێتەوە مەگەر ڕێز گرتن نەبێت لە ئەو هاوەڵانەى کە تەمەنیان لە ئەو گەورەتر بوو (چونکە ئەم هاوەڵانە زیاتر فەرموودەیان دەگێڕایەوە بۆیە ئەمیش وەکو ڕێزگرتنێک بۆیان فەرموودەی نەدەگێڕایەوە لە سەردەمی ئەواندا).التصنيفات
ئادابەکانی وڕەوشتی زانا وفێرخواز