لە خەونمدا بینیم سیواکم دەکرد، ودوو پیاو هاتن بۆ لام، یەکێکیان لەوی تریان بە تەمەنتر بوو، سیواکەکەم دا بە ئەوەیان کە تەمەنی بچووکترە، پێم ووترا: گەورەکەیان، بۆیە…

لە خەونمدا بینیم سیواکم دەکرد، ودوو پیاو هاتن بۆ لام، یەکێکیان لەوی تریان بە تەمەنتر بوو، سیواکەکەم دا بە ئەوەیان کە تەمەنی بچووکترە، پێم ووترا: گەورەکەیان، بۆیە منیش دام بە ئەوەیان کە گەورەترە

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە خەونمدا بینیم سیواکم دەکرد، ودوو پیاو هاتن بۆ لام، یەکێکیان لەوی تریان بە تەمەنتر بوو، سیواکەکەم دا بە ئەوەیان کە تەمەنی بچووکترە، پێم ووترا: گەورەکەیان، بۆیە منیش دام بە ئەوەیان کە گەورەترە (بە تەمەنترە)».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە به سیغەی جەزم]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە خەودا بینی کە سیواک دەکات، ودوو پیاو هاتن بۆ لای ویەکێکیان لە ئەوى تریان تەمەنی گەورەتر بوو، و ویستی سیواکەکە بدات بەوەیان کە تەمەنی بچووکترە، وپێی ووترا: سەرەتا بیدە بەوەیان کە تەمەنی گەورەترە، بۆیە ئەویش بەخشی بە گەورەکەیان.

التصنيفات

پێغەمبەرایەتی, ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ لە خۆشۆردن ودەستنوێژگرتندا (خۆ پاککردنەوەدا)