غیرەتم لە هیچ یەکێک لە هاوسەرەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەکردووە وەکو غیرەت کردنم لە خەدیجە -ڕەزاى خواى لێبێت-، هەرگیز ئەوم نەبینی بوو، بەڵام زۆر باسی دەکرد

غیرەتم لە هیچ یەکێک لە هاوسەرەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەکردووە وەکو غیرەت کردنم لە خەدیجە -ڕەزاى خواى لێبێت-، هەرگیز ئەوم نەبینی بوو، بەڵام زۆر باسی دەکرد

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «غیرەتم لە هیچ یەکێک لە هاوسەرەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەکردووە وەکو غیرەت کردنم لە خەدیجە -ڕەزاى خواى لێبێت-، هەرگیز ئەوم نەبینی بوو، بەڵام زۆر باسی دەکرد، وجاری وا هەبوو پەزی سەردەبڕی، وپارچە پارچەی دەکرد، وپاشان بۆ هاوڕێکانی خەدیجەی دەنارد، وجاری وابوو دەمووت: دەڵێی هیچ کەسێک لە دونیا بوونی نەبووە جگە لە خەدیجە!، ئەویش دەیفەرموو: «ئەو ئاوا وئاوا بوو، ومن منداڵم لە ئەو هەبوو». ولە گێڕانەوەیەکدا: «پەزی سەردەبڕی، وبەشی پێویست لە گۆشتی بۆ هاوڕێکانی (خەدیجە) دەنارد». ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «ئەگەر پەزی سەرببڕیایە، دەیفەرموو: «(بەشی پێویست لە گۆشتەکان) بۆ هاوڕێکانی خەدیجە بنێرن». ولە گێڕانەوەیەکی تردا: عائیشە دەڵێـت: «هالەی کچی خوەیلد خوشکی خەدیجەی کچی خوەیلد داواى ڕوخسەتی کرد بۆ ئەوەى بێتە ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خەدیجەی بیر کەوتەوە، ودڵی پێخۆشبوو، وفەرمووی: «ئەی خودایە، ئەوەی هالەی کچی خوەیلدە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەموو ریوایەتەکانی]

الشرح

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەرگیز غیرەتی لە هیچ خێزانێکی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەکردووە وەکو غیرەت کردنی لە خەدیجە -ڕەزای خوای لێبێت-، کە یەکەم خێزانی بوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر ئاژەڵی بکردایەتە خێر وقوربانی بەشێک لە گۆشتەکانى بۆ هاوڕێکانی خەدیجە دەنارد، وعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ئارامگر نەبوو لەسەر ئەمە بۆیە ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دەڵێی هیچ کەسێک لە دونیا نەبووە جگە لە خەدیجە. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار باسی سیفەت وکردەوەکانى خەدیجە دەکرد، وهەروەها یەکێک لە نهێنیەکانى ئەم پەیوەندی وخۆشەویستیەی ڕوونکردەوە ئەویش ئەوەیە: (ومن منداڵم لە ئەو هەبوو)، چوار کچ ودوو کوڕی لە ئەو بوو جگە لە ئیبراهیم نەبێت کە لە ماریەی قیبتی بوو -ڕەزای خوایان لێبێت-. وجارێکیان هالەی کچی خوەیلید -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وڕوخسەتی وەرگرت بۆ ئەوەى بێتە ژوورەوە وسیفەتی ئیزن وەرگرتنی وەکو سیفەتی ئیزن وەرگرتنی خەدیجە بوو بەهۆی ئەوەى دەنگیان لە یەک دەچوو ئەمیش بووە هۆی ئەوە بوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاسوودە بێت وخەدیجەی بیربکەوێتەوە.

التصنيفات

فەزڵی ئەهلی بەیت (بنەماڵە وخێزانەکانی پێغەمبەر ﷺ), فەزڵی ئەهلی بەیت (بنەماڵە وخێزانەکانی پێغەمبەر ﷺ) -ڕەزای خوایان لێبێت-