إعدادات العرض
هەرکەسێک توڕەیی خۆی بخواتەوە، لە کاتێکدا کە توانای هەبێت دەریببڕێت؛ ئەوا خواى گەورە لە پێش هەموو بوونەوەرەکان بانگی دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوەى بە ویستی خۆی لە…
هەرکەسێک توڕەیی خۆی بخواتەوە، لە کاتێکدا کە توانای هەبێت دەریببڕێت؛ ئەوا خواى گەورە لە پێش هەموو بوونەوەرەکان بانگی دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوەى بە ویستی خۆی لە (حۆریەکان:حور العین) هەڵبژێرێت
لە موعازی کوڕی ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک توڕەیی خۆی بخواتەوە، لە کاتێکدا کە توانای هەبێت دەریببڕێت؛ ئەوا خواى گەورە لە پێش هەموو بوونەوەرەکان بانگی دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوەى بە ویستی خۆی لە (حۆریەکان:حور العین) هەڵبژێرێت».
[حەسەن لغیره] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausaالشرح
ئەگەر مرۆڤ توڕە ببێت لە کەسێک وتوانای هەبێت کە توڕەییەکەى دەرببڕێت وئازاری کەسی بەرامبەر بدات؛ بەڵام لە پێناو خواى گەورە واز لەمە بهێنێت، وئارام بگرێت لەسەر ئەو شتانەى کە هۆکار بووە بۆ ئەم توڕەییە ئەوا ئەم پاداشتە مەزنەى بۆ هەیە لە قیامەتدا، بانگ دەکرێت لە پێش هەموو بوونەوەرەکاندا لە ڕۆژی قیامەتدا وبە ویستی خۆی هەر ئافرەتێکی لە ئافرەتانى بەهەشت لە (حۆریەکان:حور العین) بوێت کە هەموویان جوان وچاکن ئەوا هەڵیدەبژێرێت.