لەگەڵ ئەبوبەکر وعومەر وعوسمان نوێژم کرد، وهیچیانم نەبیست کە (بسم الله الرحمن الرحيم) بخوێنێت

لەگەڵ ئەبوبەکر وعومەر وعوسمان نوێژم کرد، وهیچیانم نەبیست کە (بسم الله الرحمن الرحيم) بخوێنێت

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعومەر -ڕەزای خوایان لێبێت-: نوێژیان دەستپێدەکرد بە خوێندنی (الحمد لله رب العالمين)». ولە گێڕانەوەیەکدا: «لەگەڵ ئەبوبەکر وعومەر وعوسمان نوێژم کرد، وهیچیانم نەبیست کە (بسم الله الرحمن الرحيم) بخوێنێت». ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا: «لە پشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعوسمان نوێژم کرد: نوێژیان دەستپێدەکرد بە خوێندنی (الحمد لله رب العالمين) و نە لە سەرەتا ونە لە کۆتادا (بسم الله الرحمن الرحيم)یان نەدەخوێند».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات لە ماوەى هاوەڵبوونی لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی جێنشیندا (خەلیفەدا) هیچ یەکێکیانی نەبیست کە (بسم الله الرحمن الرحيم) بخوێنێت لە نوێژدا، نە لە سەرەتا ونە لە کۆتایی نوێژدا، بەڵکو نوێژیان دەستپێدەکرد بە خوێندنی (الحمد لله رب العالمين)، وزانایان ناکۆکن سەبارەت بە خوێندنی (بسم الله الرحمن الرحيم) وخوێندنی بە دەنگی ئاشکرا لەسەر چەند ڕایەک، وپەسەندترین ڕای زانایان ئەوەیە کە دەخوێندرێت بە نهێنیەوە لە پێش خوێندنی سورەتی -الفاتحة- لە هەموو ڕکاتێکی نوێژدا جا ئەگەر نوێژەکە بە ئاشکرا یان بە نهێنی قورئانی تێدا بخوێندرێت.

التصنيفات

سیفەتی نوێژ