إعدادات العرض
ئایا شتێکتان پێ نەڵێم کە دەترسم لە ئەوەی تووشتان بێت زیاتر لە مەسحیی دەجال؟ ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: شیرکی شاراوە (الشرك الخفي)، کەسێک هەڵدەستێت…
ئایا شتێکتان پێ نەڵێم کە دەترسم لە ئەوەی تووشتان بێت زیاتر لە مەسحیی دەجال؟ ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: شیرکی شاراوە (الشرك الخفي)، کەسێک هەڵدەستێت ونوێژەکەی دەڕازێنێتەوە کاتێک دەزانێت کەسێک سەیری دەکات
لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئایا شتێکتان پێ نەڵێم کە دەترسم لە سەر ئێوە کە تووشتان بێت زیاتر لە مەسیحی دەجال؟»، ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «شیرکی شاراوە (الشرك الخفي): کەسێک هەڵدەستێت نوێژەکەی دەڕازێنێتەوە کاتێک دەزانێت کەسێک سەیری دەکات».
[حەسەنە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Kiswahili Português සිංහලالشرح
هاوەڵان باسی فیتنە وتاقیکردنەوەی دەجالیان دەکرد ولێی دەترسان، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێیانی فەرموو کە شتێک هەیە دەبێت زیاتر لێی بترسن لە فیتنەی دەجال ئەویش بریتیە لە شیرکی نیەت ومەبەست کە خەڵکی نایبینن، پاشان بەوە ڕوونی کردەوە کە مەبەستی (ڕیایە) کە ئەمیش بریتیە لە جوانکردنەوەی ئەو کردەوانەی کە مەبەست لێیان پەرستنی خوای گەورە؛ بۆ ئەوەی خەڵکی بیبینن.التصنيفات
کردەوەکانی دڵ