چل سیفەت هەیە: باشترینیان پێدانى بزنێک بۆ دۆشین، وهەرکەسێک کردەوە بکات بە هەریەکێک لەو سیفەتانە، هیوای پاداشت بێت وباوەڕی هەبێت بەوەى پاداشتەکەى پێدەبەخشرێت؛ ئەوا…

چل سیفەت هەیە: باشترینیان پێدانى بزنێک بۆ دۆشین، وهەرکەسێک کردەوە بکات بە هەریەکێک لەو سیفەتانە، هیوای پاداشت بێت وباوەڕی هەبێت بەوەى پاداشتەکەى پێدەبەخشرێت؛ ئەوا خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە

لە ئەبی موحەمەد عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چل سیفەت هەیە: باشترینیان پێدانى* بزنێک بۆ دۆشین، وهەرکەسێک کردەوە بکات بە هەریەکێک لەو سیفەتانە، هیوای پاداشت بێت وباوەڕی هەبێت بەوەى پاداشتەکەى پێدەبەخشرێت؛ ئەوا خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە». *(پێدانی: مەبەست ئەوەیە بزنەکە بدات بە کەسێک کە سوودی لێوەربگرێت لە شیرەکەى یان هەرشتێکی تری وپاشان بۆی بگەڕێنێتەوە بە بێ ئەوەى هیچی لێوەربگرێت لە بەرامبەر ئەو دۆشین وسوود وەرگرتنەدا)

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانى ئومەتەکەى دا بۆ چاکەکاری کردن بەرامبەر بە خەڵکی وچەند شێوەیەکی چاکەکاری دیاریکراو هەیە کە چل شێوە دەبن، وشێوەکانى تری باس نەکرد بەڵام باشترینیانی باسکرد کە بریتیە لەوەى مرۆڤ مەڕوماڵاتی هەبێت وبۆ ماوەیەک پەزێک یان زیاتر بدات بە هەژارێک یان کەسێک پێویستی هەبێت بۆ ئەوەى سوودی لێوەربگرێت وپاش بەکارهێنانى بۆ خاوەنەکەى بیگەڕێنێتەوە، ئەم نمونە بۆ ئەوەیە کە تێبگەین کە ئەم کردەوانە زۆرن وکردەوەی ئاسانن وقورس نین، بۆ ئەوەى خەڵکی کێبڕکێ بکەن لە کردەوە چاکەکاندا.

التصنيفات

فەزڵی کردەوە چاکەکان