إعدادات العرض
شەفاعەتی بۆ بکەن پاداشت دەدرێنەوە، وخواى گەورە لەسەر زمانى پێغەمبەرەکەى بڕیار دەدات لەسەر هەرشتێک خۆی خۆشی بوێت
شەفاعەتی بۆ بکەن پاداشت دەدرێنەوە، وخواى گەورە لەسەر زمانى پێغەمبەرەکەى بڕیار دەدات لەسەر هەرشتێک خۆی خۆشی بوێت
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرکاتێک کەسێک بۆ داواکردنی پێداویستیەک بهاتایە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش ڕووی لە ئەوانە دەکرد کە لەگەڵیدا دانیشتبوون (لە هاوەڵان) و -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «شەفاعەتی بۆ بکەن پاداشت دەدرێنەوە، وخواى گەورە لەسەر زمانى پێغەمبەرەکەى بڕیار دەدات لەسەر هەرشتێک خۆی خۆشی بوێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «هەرشتێک خۆی بیەوێت -ویستی لەسەر بێت-».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausaالشرح
ئەم فەرموودەیە بنچینەیەکی گەورە وسوودێکی مەزنی تێدایە، ئەویش ئەوەیە پێویستە مرۆڤ هەوڵبدات بۆ ئەنجامدانى کردەوەى خێر وبەسوود، جا ئەگەر مەبەستەکەى بەدیهات یان هەندێکی بەدیهات یان هیچ شتێکی لێ بەدی نەهات، وئەمیش وەکو ناوەندیاری کردن (شەفاعەت کردنە) لە لای پادشا وکەسایەتیە گەورەکان، یان ئەوانەى دەتوانن پێویستیەکانیان جێبەجێ بکەن، زۆر لە خەڵکی ناوەندیاری ناکات ئەگەر دڵنیا نەبێت سەبارەت بە قبوڵکردنی ناوەندیاریەکەى، وئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى خێر وپاداشتی زۆر لە دەستی خۆی بدات لە لایەن خواى گەورەوە، وئەنجامدانى چاکەکاریەک بەرامبەر براکەیشی لە دەستی خۆی دەدات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى بە هاوەڵانی کردووە کە یارمەتی خاوەن پێویستیەکان بدەن ئەویش بە ناوەندیاری کردن بۆ ئەوەى پاداشتیان بۆ بنووسرێت لە لای خواى گەورە، -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ناوەندیاری بکەن -شەفاعەت بکەن- ؛ پاداشت دەدرێنەوە) ناوەندیاری کردنی باش خواى گەورە پێی خۆشە ولێی ڕازییە، خواى گەورە دەفەرموێت: {من يَشْفَعْ شَفَاعَةً حَسَنَةً يَكُن لَّهُ نَصِيبٌ مِّنْهَا} [النساء: 85] واتە: {ھەرکەسێک تکایەکی چاکە بکات بەشێکی لە (پاداشتی) ئەو چاکەیەی بۆ ھەیە}، لەگەڵ پاداشتی نزیکدا؛ پەلەکردنە بۆ چاکەکاری بەرامبەر براکەی، کە لە بەرامبەر ئەویش قەرزداری دەبێت، وهەروەها ئەم ناوەندیاری کردنە لەوەیە ببێتە هۆی ئەوەى مەبەستەکەى یان هەندێکی جێبەجێ ببێت لای ئەو کەسەی داواى لێدەکات، بۆیە هەوڵدان بۆ کارە خێرەکان کە لەوەیە جێبەجێ ببن یان جێبەجێیش نەبن ئەمە خێرێکی نزیکە، وڕاهێنانى نەفسەکانە لەسەر خێرکردن، وخۆ ئامادەکردنە بۆ ئەم تکاکردنانەى کە جێبەجێ دەبن یان گومان هەیە لەوەی کە جێبەجێ نابن، و -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: ( وخواى گەورە لەسەر زمانى پێغەمبەرەکەى بڕیار دەدات لەسەر هەرشتێک خۆی خۆشی بوێت): واتا خودا نووسیویەتی لە قەدەردا ئەو شتەی خۆی ویستی لەسەر بووە جێبەجێ ببێت یان جێبەجێ نەبێت؛ بۆیە پێویستە ناوەندیاری کردن هەبێت، وپاداشت هەیە بۆ ئەنجامدانى ئەم کردەوەیە، جا ئەگەر تکاکردنە مەبەستەکەى بەدیهێنا یان ڕێگر هەبوو لەوەى مەبەستەکە بەدی بهێنێت.