پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پرسیاری لێکرا: چی نوێژێک باشترینە؟ فەرمووی: زۆر وەستان لە کاتی نوێژدا

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پرسیاری لێکرا: چی نوێژێک باشترینە؟ فەرمووی: زۆر وەستان لە کاتی نوێژدا

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پرسیاری لێکرا: چی نوێژێک باشترینە؟ فەرمووی: «زۆر وەستان لە کاتی نوێژدا».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: کام نوێژ کردن باشترینە؟ ئەم پرسیارکردنەیان بە هۆی سوور بوونیان بوو لە سەر ئەنجامدانی زۆرترین چاکە، ومەبەستیان ئەوە بوو: چی جۆرە نوێژ کردنێک خێرترین وباشترینە؟ وەستان لە کاتی نوێژ یان ڕکوع بردن یان سوجدە بردن؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێیانی فەرموو کە باشترین وخێرترین جۆری نوێژ بریتیە لە زۆر وەستان بە پێوە لە کاتی نوێژدا (طول القيام)، چونکە زۆرترین قورئان خوێندنی تێدایە وشێوازی وەستان لە کاتی نوێژدا نیشانەی ملکەچی ودەربڕینی زەلیلی ولاوازییە بەرامبەر خوای گەورە.

التصنيفات

فەزڵی نوێژکردن