إعدادات العرض
بەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە بە بێ ئەوەى هیچ گرنگیەک بۆ ئەو قسەیە دابنێت؛ و بەهۆیەوە خواى گەورە چەند پلەیەک ئەو بەندەیە بەرز دەکاتەوە، وبەندە…
بەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە بە بێ ئەوەى هیچ گرنگیەک بۆ ئەو قسەیە دابنێت؛ و بەهۆیەوە خواى گەورە چەند پلەیەک ئەو بەندەیە بەرز دەکاتەوە، وبەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە بە بێ ئەوەى هیچ گرنگیەک بۆ ئەو قسەیە دابنێت؛ و بەهۆیەوە دەکەوێتە نێو دۆزەخەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە بە بێ ئەوەى (ئەو بەندەیە) هیچ گرنگیەک بۆ ئەو قسەیە دابنێت؛ و بەهۆیەوە خواى گەورە چەند پلەیەک ئەو بەندەیە بەرز دەکاتەوە، وبەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە بە بێ ئەوەى (ئەو بەندەیە) هیچ گرنگیەک بۆ ئەو قسەیە دابنێت؛ و بەهۆیەوە دەکەوێتە نێو دۆزەخەوە». ولە ئەبی عبدالرحمان بیلال کوڕی حاریسی موزەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە (و ئەو بەندەیە) بیری لەوە نەدەکردەوە (بەهۆی ئەو قسەیەوە) بگات بە ئەو پلەیە؛ و (بەهۆی ئەو قسەوە) خواى گەورە ڕەزامەندی خۆی لەسەری دەنووسێت هەتاوەکو دەگاتە لای خواى گەورە، وبەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە (و ئەو بەندەیە) بیری لەوە نەدەکردەوە (بەهۆی ئەو قسەوە) بگات بە ئەو پلەیە؛ و (بەهۆی ئەو قسەوە) خواى گەورە توڕەبوونی خۆی لەسەری دەنووسێت هەتاوەکو دەگاتە لای خواى گەورە».
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog Русскийالشرح
بەندە قسەیەک دەکات کە دەبێتە هۆی خواى گەورە لەو بەندەیە ڕازی بێت، وئەو قسەیەش هەرشتێکە کە خواى گەورە پێی خۆشە لە ڕێنموێنی وئامۆژگاری وفێرکردن، وئەو بەندەیە بیری لەوە نەدەکردەوە کە ئەو قسانەى ئەو ئەنجامە مەزنانەى هەبێت لە هەموویان مەزنتریش ڕازی بوونی خواى گەورەیە، و بەهۆی ئەو قسەیەوە خواى گەورە چەند پلەیەک بەرزی دەکاتەوە. و بەهەمان شێوەیە لەوەیە بەندە قسەیەک بکات کە ببێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە، وەکو غەیبەت ونەمیمەت وبوهتان کردن وهەر قسەیەکی ناڕەوای تر؛ بەهۆی ئەو قسەیە دەچێتە نێو دۆزەخەوە لە ڕۆژی قیامەتدا.التصنيفات
ئادابەکانی قسەکردن وبێدەنگ بوون