إعدادات العرض
ئەگەر خواى گەورە ڕەحمەتی بۆ ئومەتێک بوێت؛ ئەوا پێغەمبەرەکەیان پێش لەناوچوونی ئەوان دەمرێت، ودەبێتە شەفاعەتکار وپێشینێک بۆ ئەوان
ئەگەر خواى گەورە ڕەحمەتی بۆ ئومەتێک بوێت؛ ئەوا پێغەمبەرەکەیان پێش لەناوچوونی ئەوان دەمرێت، ودەبێتە شەفاعەتکار وپێشینێک بۆ ئەوان
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «وئەگەر خواى گەورە ڕەحمەتی بۆ ئومەتێک بوێت؛ ئەوا پێغەمبەرەکەیان پێش لەناوچوونی ئەوان دەمرێت، ودەبێتە شەفاعەتکار وپێشینێک بۆ ئەوان، وئەگەر خواى گەورە بیەوێت ئومەتێک لەناوببات؛ ئەوا سزایان دەدات لەکاتێکدا پێغەمبەرەکەیان زیندووە، بۆیە تیادەچن وپێغەمبەرەکەیان سەیری تیاچوونیان دەکات؛ بەهۆی ئەمەوە دڵنەوایی بە پێغەمبەرەکە دەبەخشێت چونکە ئەوان بە درۆیان خستەوە وسەرپێچی فەرمانەکانیان کرد».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa தமிழ்الشرح
واتاى فەرموودەکە: ئەگەر خواى گەورە خێری بۆ ئومەتێک بوێت ئەوا پێغەمبەرەکەیان دەمرێت وئەوان لە پاش مردنی پێغەمبەرەکە هەر دەمێننەوە، وپێغەمبەرەکە پێش ئەوان دەچێتە بەهەشتەوە ودەبێت بە شەفاعەتکار بۆیان، لە فەرموودەکەى تردا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (أنا فرطكم على الحوض) واتە: (من لە پێش ئێوە لەسەر گۆلاوەکە -حەوزەکە- دەبم)؛ بە واتایەکی تر من لە پێش ئێوە لەسەر گۆلاوی کەوسەر دەبم بۆ ئەوەى ئاوی خواردنەوەتان بۆ ئامادە بکەم. (وئەگەر خواى گەورە ئومەتێک لەناوببات، ئەوا سزایان دەدات لەکاتێکدا پێغەمبەرەکەیان زیندووە): هەروەکو ئەوەى ڕوویدا بەسەر نوح -علیه الصلاة والسلام- وقەومەکەى وپێغەمبەرانی تریش. لێرەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی میهرەبانی وڕەحمەتی خواى گەورە دەکات بەسەر ئەم ئومەتەوە، وئەویش ڕەحمەتێکە نێردراوە بۆ ئەم ئومەتە -علیه الصلاة والسلام-، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَـٰلَمِينَ} [الأنبیاء: 107] واتە: {وە (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کە ڕەحمەت بیت بۆ جیھانیان}، وخواى گەورە پەیمانى داوە کە ئەم ئومەتە لەناو نەبات ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێشتا زیندوو بێت لە نێوانیاندا، و لەگەڵ ئەمەشدا خواى گەورە فەزڵ وڕێزلێنانى زیاتری پێیان بەخشی، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ} [الأنفال: 33] واتە: {وە بەڕاستی خوا سزایان نادات لەکاتێک دا تۆ (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) لەناویاندا بیت ھەروەھا خوا تووشی سزایان ناکات لەکاتێکدا ئەوان داوای لێبوردن لە خوا بکەن}.التصنيفات
تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا