پیاوێکی زۆر چاکە عبدالله، ئەگەر لە شەودا نوێژ بکات

پیاوێکی زۆر چاکە عبدالله، ئەگەر لە شەودا نوێژ بکات

لە سالمی کوڕی عبداللەی کوڕی عومەرەوە -خوایان لێبێت- لە باوکیەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێکی زۆر چاکە عبدالله، ئەگەر لە شەودا نوێژ بکات»، سالم دەڵێت: (لە پاش ئەو فەرموودەیە)؛ عبدالله تەنها بۆ ماوەیەکی کەم لە شەودا دەخەوت.

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە عبدالله پیاوێکی چاکە وزۆر چاکتریش دەبێت ئەگەر شەونوێژ بکات، بۆیە ڕێنموێنی کرد بۆ ئەنجامدانى شەونوێژ، بۆیە لە پاش ئەم فەرموودەیە ئیبن عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- تەنها بۆ ماوەیەکی کەم دەخەوت لە شەودا.

التصنيفات

نوێژی سونەت (خۆبەخش)