پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پاژنەکانى پێی دانیشتبوو وخورمای دەخوارد

پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پاژنەکانى پێی دانیشتبوو وخورمای دەخوارد

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پاژنەکانى پێی دانیشتبوو* وخورمای دەخوارد». *(ئەم جۆرە دانیشتنە لە زمانى عەرەبیدا پێی دەووترێت -الإقعاء- ئەمیش ئەوەیە پێیەکانى لەسەر پەنجەکان لە ژێریەوە بوەستێنێت لەسەر زەویدا وپاشان بە هەردوو لایەکانى سمتی لەسەر پاژنەکانى پێی دابنیشێت)

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پاژنەکانى پێی دانیشتبوو* وخورمای دەخوارد، ئەمیش بۆ ئەوە بوو زۆر خواردن نەخوات وخێرا هەستێت، چونکە لەم حاڵەتەدا مرۆڤ زۆر نامێنێتەوە لە دانیشتنەکەیدا وئەمیش وا دەکات کە زۆر نەخوات. *(ئەم جۆرە دانیشتنە لە زمانى عەرەبیدا پێی دەووترێت -الإقعاء- ئەمیش ئەوەیە پێیەکانى لەسەر پەنجەکان لە ژێریەوە بوەستێنێت لەسەر زەویدا وپاشان بە هەردوو لایەکانى سمتی لەسەر پاژنەکانى پێی دابنیشێت)

التصنيفات

خواردن وخواردنەوەی پێغەمبەر ﷺ, زوهدی پێغەمبەر ﷺ