کردەوە چاک وخراپەکانى ئومەتەکەمم پێنیشاندرا، بینیم لابردنی شتی ئازاردەر لەسەر ڕێگا لە کردەوە چاکەکانە، وبینیم فڕێدانى بەڵغەم لە نێو مزگەوتدا بێ ئەوەى بشاردرێتەوە…

کردەوە چاک وخراپەکانى ئومەتەکەمم پێنیشاندرا، بینیم لابردنی شتی ئازاردەر لەسەر ڕێگا لە کردەوە چاکەکانە، وبینیم فڕێدانى بەڵغەم لە نێو مزگەوتدا بێ ئەوەى بشاردرێتەوە لە کردەوە خراپەکانە

لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کردەوە چاک وخراپەکانى ئومەتەکەمم پێنیشاندرا، بینیم لابردنی شتی ئازاردەر لەسەر ڕێگا لە کردەوە چاکەکانە، وبینیم فڕێدانى بەڵغەم لە نێو مزگەوتدا بێ ئەوەى بشاردرێتەوە لە کردەوە خراپەکانە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

خواى گەورە کردەوەکانى ئەم ئومەتەى نیشاندا بە پێغەمبەرمان -صلى اللە علیە وسلم-، وئەویش بینی لە کردەوە چاک وباشەکان: لابردنی شتی ئازاردەر لەسەر ڕێگاوبانەکان کە دەبێتە هۆی زیان وئازار بۆ سەر خەڵکی، ولە کردەوە خراپەکان: فڕێدانى بەڵغەمە لە نێو مزگەوتدا بێ ئەوەى بشاردرێتەوە بە لە چاڵنان یان شاردنەوەى بە هەرشێوەیەکی تر.

التصنيفات

حوکمەکانی مزگەوت