پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد لەسەر نەجاشی، ومنیش لە ڕیزی دووەم یان سێیەم بووم

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد لەسەر نەجاشی، ومنیش لە ڕیزی دووەم یان سێیەم بووم

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد لەسەر نەجاشی، ومنیش لە ڕیزی دووەم یان سێیەم بووم».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

جابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد لەسەر نەجاشی کە پێی دەووترێت: (صلاة الغائب:نوێژی مردووی ئامادەنەبوو)، وئەویش (جابر) لە نێو ئەوانەدا بوو کە نوێژی کرد بەڵام بیری نایەتەوە ئایا لە ڕیزی دووەم یان سێیەم بوو؟ ئەمە گومانێکە لە لایەن (جابرەوە) نەک لە لایەن گێڕەرەوەى فەرموودەکە.

التصنيفات

سیفەتی نوێژکردن لەسەر مردوو