إعدادات العرض
لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ڕێکردنەوە خواردنمان دەخوارد، و (ئاو وشلەکانی ترمان) دەخواردەوە کاتێک بە پێوە بووین
لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ڕێکردنەوە خواردنمان دەخوارد، و (ئاو وشلەکانی ترمان) دەخواردەوە کاتێک بە پێوە بووین
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ڕێکردنەوە خواردنمان دەخوارد، و (ئاو وشلەکانی ترمان) دەخواردەوە کاتێک بە پێوە بووین».
[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français Hausa Русскийالشرح
کردەوەى هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- بەڵگەیە لەسەر ئەوەى خواردنەوە بە پێوە دروستە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەم کردەوەیان، بەڵام باشتر وایە مرۆڤ لە کاتی خواردن وخواردنەوەدا دابنیشێت؛ چونکە ئەمە سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- لە زۆربەى حاڵەتەکاندا کە هاتووە، سەبارەت بە خواردنەوە بە پێوە هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکردووە، بەڵام ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى نەهی کردنەکە بۆ حەرامبوون نییە، بەڵکو خواردن وخواردنەوە بە پێوەى پێچەوانەى باشترینە: واتا باشتر وکامڵتر ئەوەیە مرۆڤ بە دانیشتنەوە خواردن وخواردنەوە بخوات، وئەگەر بە پێوە خواردن وخواردنەوە بخوات بە تایبەت لە کاتی پێویستدا ئاساییە.التصنيفات
ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە