ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا پاداشتم بۆ هەیە لە خەرجکردن بۆ منداڵەکانی ئەبی سەلەمە، بۆئەوەى جێیان نەهێڵێم ئاوا وئاوا (بڵاو بنەوە بۆ داواکردن لەخەڵکی)؛ لەکاتێکدا ئەوان…

ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا پاداشتم بۆ هەیە لە خەرجکردن بۆ منداڵەکانی ئەبی سەلەمە، بۆئەوەى جێیان نەهێڵێم ئاوا وئاوا (بڵاو بنەوە بۆ داواکردن لەخەڵکی)؛ لەکاتێکدا ئەوان منداڵی منن؟ فەرمووی: بەڵێ، پاداشتت بۆ هەیە لەسەر خەرجکردن بۆیان

لە ئوم سەلەمە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا پاداشتم بۆ هەیە لە خەرجکردن بۆ منداڵەکانی ئەبی سەلەمە، بۆئەوەى جێیان نەهێڵێم ئاوا وئاوا (بڵاو بنەوە بۆ داواکردن لەخەڵکی)؛ لەکاتێکدا ئەوان منداڵی منن؟ فەرمووی: «بەڵێ، پاداشتت بۆ هەیە لەسەر خەرجکردن بۆیان».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئوم سەلەمە -ڕەزای خوای لێبێت- بە پێغەمبەری خودا ووت -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا پاداشتم بۆ هەیە لە قیامەتدا ئەگەر خەرجی بکەم بۆ منداڵەکانی ئەبی سەلەمە وپێداویستیەکانیان جێبەجێ بکەم، بۆئەوەى جێیان نەهێڵێم ئاوا وئاوا (بڵاو بنەوە بۆ داواکردن لەخەڵکی)؟ یان پاداشت بۆ من نییە چونکە دەبێت من ئەمە ئەنجام بدەم چونکە ئەوان منداڵی منن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو بەڵێ، پاداشتت بۆ هەیە لەسەر خەرجکردن بۆیان.

التصنيفات

خەرجییەکان