إعدادات العرض
لە پێشەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەخەوتم وپێیەکانم لە ئاراستەی قیبلەدا بوو، ئەگەر بۆ سوجدە بردن بڕۆیشتایە؛ ئاماژەی بۆم دەکرد بۆیە پێیەکانم دەهێنایە…
لە پێشەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەخەوتم وپێیەکانم لە ئاراستەی قیبلەدا بوو، ئەگەر بۆ سوجدە بردن بڕۆیشتایە؛ ئاماژەی بۆم دەکرد بۆیە پێیەکانم دەهێنایە پاشەوە، وئەگەر هەستایەتە سەر پێوە؛ وەکو پێشووتری لێدەکرد، وماڵەکان لەو ڕۆژانەدا ڕۆشنکەرەوەى تێدا نەبوو
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «لە پێشەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەخەوتم وپێیەکانم لە ئاراستەی قیبلەدا بوو، ئەگەر بۆ سوجدە بردن بڕۆیشتایە؛ ئاماژەی بۆم دەکرد بۆیە پێیەکانم دەهێنایە پاشەوە، وئەگەر هەستایەتە سەر پێوە؛ وەکو پێشووتری لێدەکرد، وماڵەکان لەو ڕۆژانەدا ڕۆشنکەرەوەی تێدا نەبوو».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Portuguêsالشرح
عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: لە پێشەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەخەوتم وئەویش شەونوێژی دەکرد، بەهۆی بچووکی ماڵەکەمانەوە؛ پێیەکانم لە ئاراستەی قیبلەدا بوو، لە نێوان ئەو وشوێنی سوجدە بردنی، ئەگەر بۆ سوجدە بردن بڕۆیشتایە؛ ئاماژەی بۆم دەکرد بۆیە پێیەکانم دەهێنایە پاشەوە، وئەگەر هەستایە سەر پێوە؛ وەکو پێشووتر لێی دەکرد. ئەگەر بمبینیایە بەرەو سوجدە بردن دەڕوات؛ ئەوا پێیەکانم دەهێنایە پاشەوە بە بێ ئاماژە کردنی ئەو، بەڵام ماڵەکانمان لەو ڕۆژانەدا ڕۆشنکەرەوەی تێدا نەبوو، بۆیە نەمدەبینی.التصنيفات
مەرجەکانی نوێژ