پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعومەر نوێژی جەژنیان پێش وتاردان ئەنجامدەدا

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعومەر نوێژی جەژنیان پێش وتاردان ئەنجامدەدا

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعومەر نوێژی جەژنیان پێش وتاردان ئەنجامدەدا».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعومەر نوێژی جەژنی ڕەمەزان یان قوربانیان ئەنجامدەدا، وپاشان وتاریان بۆ خەڵکی دەدا، نوێژەکەیان پێش وتارەکە دەخست، لەسەر ئەمە بەردەوام بوون هەتاوەکو مەروان هات و وتاری دا پێش نوێژ ئەنجامدان، وخەڵکی ئینکاریان لێیکرد ئەمیش بەهۆی پێچەوانە بوونەوەى سونەت، وبەنی ئومەیە لەسەر ئەمە بەردەوام بوون، وپاشان بەنی عەباس هاتن ودیسانەوە سونەتیان جێبەجێ کرد وئەم بیدعەیان هەڵوەشاندەوە.

التصنيفات

نوێژی دوو جەژنەکە