ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا

ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا». ولە جابرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان بپارێزن لە ستەمکردن؛ چونکە ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخۆتان بپارێزن لە ڕەزیلی؛ چونکە بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەى پێش ئێوە».

[صەحیحە بە ریوایەتیەکەیەوە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

هەردوو فەرموودەکە بەڵگەن لەسەر حەرام بوونی ستەمکردن وهەموو جۆرەکانى ستەمکردن دەگرێتەوە، ولەوانە شیرک وهاوبەشدانان بۆ خواى گەورە، ولە هەردوو دەقەکەدا فەرموویەتی: (ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا)، واتا تاریکایی زۆر ویەک لەسەر یەک بە شێوەیەک ئەو کەسەی ستەم دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا هیچ ڕێگایەک نادۆزێتەوە کە سوودی پێبگەیەنێت بۆ دەرباز بوون. ولە فەرموودەی دووەمدا: (خۆتان بپارێزن لە ڕەزیلی چونکە بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەى پێش ئێوە) کە ئەمیش ئاگادار کردنەوەی تێدایە لە ڕەزیلی چونکە ئەگەر ڕەزیلی بڵاو بوویەوە لە کۆمەڵگادا ئەمە نیشانەی تیاچوونیانە، چونکە هۆکارە بۆ ستەم ودەستدرێژی ودوژمنایەتی وخوێن ڕشتن.

التصنيفات

ڕەوشتە ناشیرینەکان