کاتێک کۆمەڵێک تێپەڕ دەبن؛ بەسە ئەگەر یەکێکیان لە جیاتی ئەوانی تر سەلام بکات، ولە کۆمەڵەکەی تر بەسە ئەگەر یەکێکیان لە جیاتی ئەوانی تر وەڵام بداتەوە

کاتێک کۆمەڵێک تێپەڕ دەبن؛ بەسە ئەگەر یەکێکیان لە جیاتی ئەوانی تر سەلام بکات، ولە کۆمەڵەکەی تر بەسە ئەگەر یەکێکیان لە جیاتی ئەوانی تر وەڵام بداتەوە

لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک کۆمەڵێک تێپەڕ دەبن؛ بەسە ئەگەر یەکێکیان لە جیاتی ئەوانی تر سەلام بکات، ولە کۆمەڵەکەی تر بەسە ئەگەر یەکێکیان لە جیاتی ئەوانی تر وەڵام بداتەوە».

[حەسەنە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

الشرح

کاتێک کۆمەڵێک کەس پێکەوە دەبن وبە لای کۆمەڵێکی تردا تێپەڕ دەبن؛ بەسە ئەگەر یەکێکیان لە جیاتی ئەوانی تر لە نێو کۆمەڵەکەدا سەلام بکات لە کۆمەڵێکی تر، ولە کۆمەڵەکەی دووەمدا بەسە ئەگەر یەک کەس لە جیاتی ئەوانی تر وەڵام بداتەوە.

التصنيفات

ئادابەکانی سەلام کردن ومۆڵەت وەرگرتن