ئایا پێت بڵێم خۆشەویستترین وتە چییە لای خواى گەورە؟ بە دڵنیاییەوە خۆشەویستترین وتە لای خواى گەورە بریتیە لە: ( سبحان الله وبحمدە )

ئایا پێت بڵێم خۆشەویستترین وتە چییە لای خواى گەورە؟ بە دڵنیاییەوە خۆشەویستترین وتە لای خواى گەورە بریتیە لە: ( سبحان الله وبحمدە )

لە ئەبی زەری غیفارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا پێت بڵێم خۆشەویستترین وتە چییە لای خواى گەورە؟ بە دڵنیاییەوە خۆشەویستترین وتە لای خواى گەورە بریتیە لە: ( سبحان الله وبحمدە )».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە (تەسبیح کردن)* خۆشەویستترین وتەیە لای خواى گەورە، چونکە تەسبیح کردن دانپێدانانە بە پاکی وبەرزی خواى گەورە لە هەموو کوموکورتی وعەیبێک وەکو هاوشێوە وشەریک وهاوبەش وهەر کەموکورتیەکی تر وەکو لادانى مولحید ولادەرەکان لە ناو وسیفاتەکانى، ووتنی (بحمدە) (حەمد وسوپاس بۆ ئەو زاتە) ئەمە دانپێدانانە بە منەتی خودا بە سەر بەندەوە کە یارمەتی داوە کە یادی ئەو بکات، بۆیە ئەم زیکرە خۆشەویستترین زیکرە لای خواى گەورە کە بەندەکان دەیڵێن، چونکە دانپێدانانە بە شکۆداری وپاکی وپیرۆزی ئەو زاتە مەزنە، وستایشکردنی بە جوانترین وەسفەکان. *(تەسبیح کردن: لێرەدا مەبەست ئەم زیکرەیە کە لە فەرموودەکەدا باسکراوە، بەڵام هەر زیکرێک (سبحان الله)ی تێدا بێت پێی دەووترێت تەسبیح کردن بە شێوە جیاوازەکانیەوە).

التصنيفات

فەزڵی زیکر کردن