خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پێدەکەنێت سەبارەت بە دوو پیاو یەکێکیان ئەوی تر دەکوژێت، دەچنە بەهەشتەوە، یەکێکیان لە پێناو خواى گەورە دەجەنگێت ودەکوژرێت، وپاشان خواى…

خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پێدەکەنێت سەبارەت بە دوو پیاو یەکێکیان ئەوی تر دەکوژێت، دەچنە بەهەشتەوە، یەکێکیان لە پێناو خواى گەورە دەجەنگێت ودەکوژرێت، وپاشان خواى گەورە تەوبەی بکوژەکە قبوڵ دەکات ومسوڵمان دەبێت وشەهید دەکرێت

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پێدەکەنێت سەبارەت بە دوو پیاو یەکێکیان ئەوی تر دەکوژێت، دەچنە بەهەشتەوە، یەکێکیان لە پێناو خواى گەورە دەجەنگێت ودەکوژرێت، وپاشان خواى گەورە تەوبەی بکوژەکە قبوڵ دەکات ومسوڵمان دەبێت وشەهید دەکرێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پێدەکەنێت سەبارەت بە دوو پیاو یەکێکیان ئەوی تر دەکوژێت، وهەردوویان دەچنە بەهەشتەوە، مسوڵمانەکە لە پێناو خواى گەورە دەجەنگێت بۆ ئەوەى ئاینی ئیسلام سەربکەوێت و وشەی خودا بەرز بێت؛ وکافرەکە شەهیدی دەکات، وپاشان کافرەکە دەبێت بە مسوڵمان وخواى گەورە تەوبەی لێ قبوڵ دەکات سەبارەت بەو تاوانەى ئەنجامی دا، پاشان ئەمیش دەجەنگێت لە پێناو خواى گەورە وشەهید دەکرێت.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا