پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کۆتا نەخۆشیدا کە تێیدا کۆچی دواییکرد؛ پرسیاری دەکرد ودەیفەرموو: من لە کوێ دەبم سبەینێ؟، من لە کوێ دەبم سبەینێ؟، مەبەستی ئەو…

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کۆتا نەخۆشیدا کە تێیدا کۆچی دواییکرد؛ پرسیاری دەکرد ودەیفەرموو: من لە کوێ دەبم سبەینێ؟، من لە کوێ دەبم سبەینێ؟، مەبەستی ئەو ڕۆژە بوو کە لە لای عائیشە دەمێنێتەوە، بۆیە خێزانەکانى ڕوخسەتیان پێیدا لە هەر شوێنێک بێت کە خۆی دەیەوێت

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کۆتا نەخۆشیدا کە تێیدا کۆچی دواییکرد؛ پرسیاری دەکرد ودەیفەرموو: «من لە کوێ دەبم سبەینێ؟، من لە کوێ دەبم سبەینێ؟»، مەبەستی ئەو ڕۆژە بوو کە لە لای عائیشە دەمێنێتەوە، بۆیە خێزانەکانى ڕوخسەتیان پێیدا لە هەر شوێنێک بێت کە خۆی دەیەوێت، لە ماڵی عائیشە مایەوە؛ هەتاوەکو لە لای ئەو کۆچی دواییکرد، عائیشە دەڵێت: لەو ڕۆژەدا کۆچی دواییکرد کە لای من مایەوە لە ماڵەکەمدا، وخواى گەورە ڕۆحی کێشا وسەری لە نێوان سینگ وگەردنم بوو، وئاوی دەمی تێکەڵ بە ئاوی دەمی من بوو، پاشان ووتی: عبد الرحمان کوڕی ئەبی بەکر هاتە ژوورەوە وسیواکی پێبوو وبەکاریدەهێنا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەیری (عبد الرحمان)ی کرد، پێیم ووت: ئەو سیواکەم پێبدە ئەی عبد الرحمان، ئەویش پێمی دا، کۆتاییەکەیم بڕی وجاویم -بە دەمم-، پاشان دام بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش سیواکی پێیکرد، لەکاتێکدا پاڵی دابووەوە لەسەر سینگم».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی کۆتا ڕۆژەکانى ژیانی پێغەمبەری خودا دەکات -صلى اللە علیە وسلم-، لە کۆتا نەخۆشیدا کە تێیدا کۆچی دواییکرد؛ پرسیاری دەکرد ودەیفەرموو: (من لە کوێ دەبم سبەینێ؟ من لە کوێ دەبم سبەینێ؟): مەبەست لەم پرسیارکردنە داواکردن بوو بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە خێزانەکانى بۆئەوەى لە لای عائیشە بمێنێتەوە، بۆیە تێگەیشتن وڕوخسەتیان پێیدا، بۆیە لە لای ئەو مایەوە هەتاوەکو کۆچی دواییکرد، وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات؛ ئەو کاتەى کۆچی دواییکرد لە ماڵی ئەو بوو، وخواى گەورە کاتێک ڕۆحی کێشا سەری لە نێوان سینگ وگەردنی عائیشە بوو، وئاوی دەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێکەڵ بە ئاوی دەمی بوو بەهۆی سیواک کردنەوە، عبد الرحمان کوڕی ئەبی بەکر -ڕەزاى خوایان لێبێت- برای عائیشە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک لە سەرەمەرگدا بوو وعبد الرحمان سیواکێکی تەڕی پێبوو، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سیواکەکەى عبد الرحمانى بینی؛ تەماشای دەکرد وەکو ئەوە وابێت ئەویش حەز بە سیواک کردن بکات، بۆیە عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- تێگەیشت وسیواکی براکەى هێنا، وکۆتاییەکەی بڕی بۆئەوەی کۆتاییەکی نوێی لێ دروست بکات وجاوی بە دەمی ونەرمی کرد، پاشان دای بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش سیواکی پێیکرد، وبەردەوام عائیشە حەسوودی پێدەبرا چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک کۆچی دواییکرد سەری لەسەر سینگی ئەو بوو.

التصنيفات

فەزڵی ئەهلی بەیت (بنەماڵە وخێزانەکانی پێغەمبەر ﷺ) -ڕەزای خوایان لێبێت-, کۆچی دوایی پێغەمبەر ﷺ