إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مەبەستی سەفەرێکی بووایە؛ تیروپشکی دەکرد لە نێوان خێزانەکانى، هەرکامێکیان لە تیروپشکەکە دەربچووایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-…
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مەبەستی سەفەرێکی بووایە؛ تیروپشکی دەکرد لە نێوان خێزانەکانى، هەرکامێکیان لە تیروپشکەکە دەربچووایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خۆیدا دەیبرد
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مەبەستی سەفەرێکی بووایە؛ تیروپشکی دەکرد لە نێوان خێزانەکانى، هەرکامێکیان لە تیروپشکەکە دەربچووایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خۆیدا دەیبرد، تیروپشکی لە نێوانمان کرد بۆ یەکێک لە غەزاکان (هەڵمەتی ڕزگاکردن)، لە تیروپشکەکە من دەرچووم، بۆیە دەرچووم لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى (ئایەتی فەرمانکردن بە) باڵاپۆشی دابەزی».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الشرح
عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی ئەوپەڕی دادپەوەری بوونی لە نێوان خێزانەکانى ئەگەر مەبەستی سەفەرێکی بووایە؛ تیروپشکی دەکرد لە نێوانیان بۆئەوەى دڵیان نەشکێت، ئەگەر بەشێکی هەرکامێکیان دەربچووایە؛ ئەو لەگەڵی دەردەچوو، لە یەکێک لە غەزاکان (هەڵمەتی ڕزگاکردن) تیروپشکی کرد لە نێوان خێزانەکانى، ئەویش غەزای بەنی موستەلیق (بني المصطلق) بوو، لە تیروپشکەکە بەشی عائیشە دەرچوو ولەگەڵیدا سەفەری کرد، پاشان باسی ئەوەى کرد کە ئەم ڕووداوە پاش ئایەتی فەرمانکردن بە باڵاپۆشی دابەزی. وزانراوە لە سەفەری داهاتوودا تیروپشکی دەکرد لە نێوان خێزانەکانی تری، وئەوەى پێشووتر چوو ناوی ناچێتە نێو تیروپشکەکەوە چونکە مافى خۆی وەرگرت، وئەگەر یەک خێزان مابێتەوە لە تیروپشکەکەدا؛ ئەوی دەبرد چونکە تەنها ئەو ماوەتەوە.