ئەی ئەبا حەسەن، پێغەمبەری خودا چۆن بوو کە بەیانی بەسەردا هات؟ ووتی: ئەم بەیانیە حەمد وسوپاس بۆ خودا باشتر بووە

ئەی ئەبا حەسەن، پێغەمبەری خودا چۆن بوو کە بەیانی بەسەردا هات؟ ووتی: ئەم بەیانیە حەمد وسوپاس بۆ خودا باشتر بووە

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خواى لێبێت- دەرچوو لە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ئازاری ئەو نەخۆشییەی کە تێیدا کۆچی دوایی کرد، خەڵکی ووتیان: ئەی ئەبا حەسەن، پێغەمبەری خودا چۆن بوو کە بەیانی بەسەردا هات؟ ئەویش ووتی: ئەم بەیانیە حەمد وسوپاس بۆ خودا باشتر بووە.

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خواى لێبێت- دەرچوو لە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ئازاری ئەو نەخۆشییەی کە تێیدا کۆچی دوایی کرد، عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب لە هەمان کاتدا ئامۆزا وزاواى پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بوو، ئیمامی عەلی -ڕەزای خواى لێبێت- پرسیاری لێکرا لە لایەن خەڵکیەوە ووتیان: ئەی باوکی حەسەن، پێغەمبەری خودا چۆن بوو کە بەیانی بەسەردا هات؟، ئەمیش وەکو گرنگیدانێک وخۆشەویستیەک لە لایەن هاوەڵانەوە بۆ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-، ئەویش (عەلی -ڕەزای خواى لێبێت-) ووتی: ئەم بەیانیە حەمد وسوپاس بۆ خودا باشتر بووە.

التصنيفات

ئادابەکانی سەلام کردن ومۆڵەت وەرگرتن