إعدادات العرض
سێ کۆمەڵ ناچنە بەهەشتەوە: ئەوەى خووگرتووە بە ئارەق خواردنەوە، وئەوەى پەیوەندی خزمایەتی دەپچڕێنێت، وئەوەی باوەڕی بە جادووگەری هەیە
سێ کۆمەڵ ناچنە بەهەشتەوە: ئەوەى خووگرتووە بە ئارەق خواردنەوە، وئەوەى پەیوەندی خزمایەتی دەپچڕێنێت، وئەوەی باوەڕی بە جادووگەری هەیە
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سێ کۆمەڵ ناچنە بەهەشتەوە: ئەوەى خووگرتووە (مودمینە) بە ئارەق خواردنەوە، وئەوەى پەیوەندی خزمایەتی دەپچڕێنێت، وئەوەی باوەڕی بە جادووگەری هەیە».
[صەحیحە لغیره] [ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Русский 中文 हिन्दी اردو Español Hausa Português සිංහලالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە سێ کۆمەڵ لە خەڵکی ناچنە بەهەشتەوە بەهۆی ئەو تاوانە گەورانەى کە ئەنجامی دەدەن کە ئەم تاوانانە هۆکاری زیانن بۆ تاک وکۆمەڵگە: 1/ خووگرتن بە ئارەق خواردنەوە (مودمینی ئارەق خواردن)، چونکە ئەمە هۆکاری لە دەستدانى ئەقڵ، وتێکچوون ونەمانى کەسایەتی مرۆڤە، وزیانێکی زۆری هەیە بۆ سەر کۆمەڵگا وخێزانەکان. 2/ نەگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕقایەتی وناکۆکی لە نێوان تاکەکانى ئەو خێزانە یان ئەو بنەماڵەدا، وئەمەش وا دەکات کە مرۆڤ بە تەنها بژێت ونزیکترین کەسی حەزی لێنەکات بەهۆی گرنگی نەدان پێیان وسەردانی نەکردنیان. 3/ باوەڕکردن بە قسەی جادووگەر وساحیرەکان، چونکە ئەمە هاندانە بۆ خوێندنەوەى شاراوەکان -غەیباتەکان- وفێڵکردن وهەڵخەڵەتاندنی خەڵکی وخواردنی پارەیان بە ناهەق، لێرەدا مەبەست باوەڕهێنان بەو هەواڵانەیە کە ساحیرەکان وجادووگەرەکان دەیڵێن نەک مەبەست لە کاریگەری سیحر وجادوو بێت چونکە سیحر وجادوو کاریگەرییان هەیە لەسەر مرۆڤ وئەمەش لە قورئان وسونەتدا بەڕوونی باسکراوە، وهەروەها ئەم هەڕەشە ئەوانەیش دەگرێتە کە زیاد لە سنووری خۆی باوەڕیان بە کاریگەری سیحر جادوو هەیە بۆ نمونە گۆڕینی سروشتی ماددەکان وەکو تەختە بۆ ئاڵتون وهاوشێوەى ئەمە؛ چونکە ساحیرەکان مەحاڵە بتوانن ئەمە بکەن تەنها خوای گەورە دەتوانێت ئەم کردەوانە بکات کە لە دەرەوەى توانای مرۆڤە.التصنيفات
سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ