یەکەم شت کە پەروەردگار دروستیکرد قەڵەم بوو، پێی فەرموو: بنووسە، ووتی: ئەی پەروەردگار، چی بنووسم؟ فەرمووی: قەدەری هەموو شتێک هەتا قیامەت هەڵدەستێت

یەکەم شت کە پەروەردگار دروستیکرد قەڵەم بوو، پێی فەرموو: بنووسە، ووتی: ئەی پەروەردگار، چی بنووسم؟ فەرمووی: قەدەری هەموو شتێک هەتا قیامەت هەڵدەستێت

لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەی ڕۆڵە، تۆ تامی ئیمان ناچێژیت هەتا بزانیت ئەوەى تووشت بووە بۆی نەبووە تووشت نەبێت ونەیەتە ڕێت، وئەوەى تووشت نەبووە بۆی نەبووە تووشت بێت وبێتە ڕێت، گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «یەکەم شت کە پەروەردگار دروستیکرد قەڵەم بوو، پێی فەرموو: بنووسە، ووتی: ئەی پەروەردگار، چی بنووسم؟ فەرمووی: «قەدەری هەموو شتێک هەتا قیامەت هەڵدەستێت».عوبادە دەڵێت: ئەی ڕۆڵە، گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەى لەسەر بیروباوەڕێک بمرێت جگە لەمە؛ ئەوا ئەو کەسە لە من نییە». ولە گێڕانەوەکەى (أحمد)دا: «یەکەم شت کە خواى گەورە دروست کرد قەڵەم بوو، پێی فەرموو: بنووسە، بۆیە لەو کاتەدا هەموو ڕووداوێکی نووسی هەتا قیامەت هەڵدەستێت». ولە گێڕانەوەکەى ئیبن وەهبدا کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى باوەڕی بە خێر وشەڕی قەدەر نەبێت؛ ئەوا خواى گەورە لە دۆزەخدا دەیسوتێنێت».

[صەحیحە] [ئیبنو وەھەب لە قەدەردا گێڕاویەتیەوە]

الشرح

عوبادەی کوڕی سامت -ڕەزای خوای لێبێت- وەسیەت وئامۆژگاری کوڕەکەى بەناوى (وەلید) دەکات بە باوەڕهێنان بە خێر وشەڕی قەدەر، وسەرەنجامە باش وچاکەکانى ئەم باوەڕهێنانەى بۆ ڕووندەکاتەوە لە دونیا وقیامەتدا، وسەرەنجامە خراپ وشەڕەکانى ئینکار کردنی باوەڕهێنان بە قەدەری بۆ ڕووندەکاتەوە لە دونیا وقیامەتدا، وبەڵگە دەهێنێتە لەسەر قسەکانى لە سونەتی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیسەلمێنێت خواى گەورە بڕیاری لەسەر قەدەری شت وڕووداوەکان داوە، وفەرمانى کردووە بە نووسینی ئەم قەدەرانە پێش ئەوەى بوونەوەرەکان دروستبکرێن، بۆیە هەر شتێک ڕووبدات لە گەردووندا لە قەدەردا نووسراوە هەتا ڕوودانى قیامەت.

التصنيفات

پلەکانی قەزا وقەدەر