إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک سەردانی نەخۆشێکی بکردایە پێی دەفەرموو: ( لا بأس طهور إن شاء الله )
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک سەردانی نەخۆشێکی بکردایە پێی دەفەرموو: ( لا بأس طهور إن شاء الله )
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆ سەردانیکردنی ئەعرابیەک کە نەخۆش بوو، وئەگەر بچووایە بۆ لای هەر نەخۆشێک پێی دەفەرموو: « لا بأس طهور إن شاء الله»، واتە: «هیچ ئازار وزیانێکی نابێت و پاککەرەوەیە لە تاوانەکان؛ بە ویستی خواى گەورە».
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog Hausa Português සිංහලالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانی ئەعرابیەکی کرد کە نەخۆش بوو، وئەگەر بچووایە بۆ سەردانیکردنی نەخۆشێک دەیفەرموو: « لا بأس طهور إن شاء الله»، واتە: هیچ ئازار وسەختی وزیانێکی نابێت، و پاککەرەوەیە لە تاوانەکان وهۆکاری پۆشینی هەڵەکان وهەروەها هۆی بەرزبوونەوەى پلەتە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ بە ویستی خواى گەورە.التصنيفات
ئادابەکانی سەردانیکردنی نەخۆش