إعدادات العرض
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە نرخی (فرۆشتنی) سەگ، وپارەدان بە لەشفرۆش، وئەو کرێیەش دەدرێت بە فاڵگەرەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە نرخی (فرۆشتنی) سەگ، وپارەدان بە لەشفرۆش، وئەو کرێیەش دەدرێت بە فاڵگەرەوە
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە نرخی (فرۆشتنی) سەگ، وپارەدان بە لەشفرۆش، وئەو کرێیەش دەدرێت بە فاڵگەرەوە».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Portuguêsالشرح
خوای گەورە چەندەها چەند ڕێگایەکی پاک وسەلامەتی داناوە بۆ بەدەستهێنانى ڕزقی حەڵاڵ لە جیاتی ڕێگا پیس وخراپەکان. چونکە ڕێگای یەکەم بەسە، ڕێگای دووەم خراپەکانی زۆرن وسوودەکان ناگەنە ئاستی خراپە وزیانەکان، بۆیە شەریعەت ڕێگا پیس وخراپەکانی حەرامکردووە بۆ بەدەستهێنانى ڕزق وبژێوی، ولە نێوانیان ئەم سێ جۆرە مامەڵەیە: 1/ حەرامبوونی نرخی (لە فرۆشتنی) سەگ، چونکە سەگ پیس وگڵاوە. 2/ حەرامبوونی ئەو پارەیەی زیناکەر (لەشفرۆش) وەریدەگرێت بەرامبەر ئەو تاوانە قێزەوەنە، چونکە هۆکارە بۆ خراپبوونی ئاینداری ودونیای خەڵکی. 3/ وهەروەها حەرامبوونی ئەو پارەیەی دەدرێت بە فاڵگر ودۆزنەکان، چونکە بانگەشەی زانینی ڕووداوەکانى داهاتوو وشتە نەزانراوەکان -غەیب- دەکەن، وبانگەشەی ئەو دەکەن دەتوانن زاڵ بن بەسەر بوونەوەرەکاندا، وبەهۆی سیحر وفاڵگرتنەوە خەڵکی هەڵدەخەڵەتێنن بۆئەوەى پارەکانیان ببەن وبە ناهەق بیخۆن. هەموو ئەم ڕێگایانەی پەیداکردنی پارە حەرام وپیسن، ونابێت مرۆڤ نزیکیان بکەوێتەوە، ونابێت ئەنجامبدرێن بە هەر هۆکارێکەوە بێت، ونابێت بەرامبەر ئەنجامدانیان هیچ شتێک ببەخشرێت ئەگەر پارەیش نەبێت چونکە ئەم کردەوانە لە بنەڕەتدا حەرامن بۆیە نرخەکەیشیان حەرامە، لێرەدا ئاماژەکراوە بۆ حەرامبوونی نرخ وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى هەرشتێک نرخەکەى حەرام بوو ئەوا کارەکە لە بنەڕەتدا حەرامە، بۆیە لێرەدا ئەم سێ کارە حەرامن چونکە نرخەکان (کرێکەیان) حەرامە، وخواى گەورە ڕێگای زۆر وحەڵاڵی داناوە بۆ بەدەستهێنانى ڕزقی حەڵاڵ وپاک.التصنيفات
مەرجەکانی فرۆشتن