إعدادات العرض
دایبکەنە تەنها لاوازتر دەکات، ئەگەر بمریت وئەمە لە دەستدا بێت؛ ئەوا هەرگیز سەرفراز نابیت
دایبکەنە تەنها لاوازتر دەکات، ئەگەر بمریت وئەمە لە دەستدا بێت؛ ئەوا هەرگیز سەرفراز نابیت
لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەڵقەیەکی مسی لە دەستی پیاوێکدا بینی، فەرمووی: ئەمە چییە؟ پیاوەکە ووتی: بۆ لابردنی نەخۆشی لاوازى لە دەستم کردووە. -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «دایبکەنە تەنها لاوازتر دەکات، ئەگەر بمریت وئەمە لە دەستدا بێت؛ ئەوا هەرگیز سەرفراز نابیت».
[حەسەنە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa Português සිංහලالشرح
عيمرانی کوڕی حوصەین -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ڕووداێک دەکات کە دژایەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەردەخات بەرامبەر شیرک وڕزگارکردنی خەڵکی لێی، ڕووداوەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی کە ئەڵقەیەکی مسی لە دەستدا بوو، وپرسیاری لێیکرد کە بۆچی لە دەستی کردووە؟ پیاوەکە وەڵامی دایەوە: لە دەستی کردووە بۆ ئەوەى لە ئازار ونەخۆشی بیپارێزێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێکرد دەستبەجێ فڕێی بدات، وپێی فەرموو کە ئەم شتە سوودی پێناگەیەنێت بەڵکو تەنها زیانی پێدەگەیەنێت، ونەخۆشی وئازارەکە زیاتر دەکات کە بەهۆیەوە لە دەستت کردووە، ولەمەش گەورەتر ئەگەر بمرێت وئەم ئەڵقەیە لە دەستیدا بێت وئەم بیروباوەڕەی هەبێت سەبارەتی ئەوا لە سەرفرازان نابێت لە ڕۆژی قیامەتدا.التصنيفات
تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا