إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خالیدی کوڕی وەلیدی نارد بۆ سەر ئوکەیدیری دومە، ئوکەیدیر بە (دیل) گیرا وهێنایان، خوێنی پاراست وپەیمانی ئاشتی لەگەڵدا بەست؛ ئەویش بە…
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خالیدی کوڕی وەلیدی نارد بۆ سەر ئوکەیدیری دومە، ئوکەیدیر بە (دیل) گیرا وهێنایان، خوێنی پاراست وپەیمانی ئاشتی لەگەڵدا بەست؛ ئەویش بە پێدانى جزیە (سەرانە)
لە ئەنەسی کوڕی مالیک وعوسمانى کوڕی ئەبی سولەیمانەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێن: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خالیدی کوڕی وەلیدی نارد بۆ سەر ئوکەیدیری دومە*، ئوکەیدیر بە (دیل) گیرا وهێنایان، خوێنی پاراست وپەیمانی ئاشتی لەگەڵدا بەست؛ ئەویش بە پێدانى جزیە (سەرانە)». *(ئوکەیدیر: پادشایەکی گاوڕی عەرەب بوو)
[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]
الشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە تەبوک مەفرەزەیەکی نارد بە سەرکردایەتی خالیدی کوڕی وەلید لە ڕۆژەکانى ڕزگارکردنی ئەو ناوچەیە کە پادشایەکی گاوڕی عەرەب فەرمانڕەوا بوو لەوێ بە ناوی ئوکەیدیر، بۆیە خالیدی کوڕی وەلید بە دیل ئوکەیدیری گرت وقەڵاکەى ڕزگار کرد، وهێنای بەرەو مەدینە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گەڕانیەوە بۆ شوێنەکەى خۆی، وپەیمانیدا خوێنی پارێزراو بێت؛ بە مەرجێک جزیە (سەرانە) بدات، زۆری لێ نەکرا کە ببێتە مسوڵمان.التصنيفات
حوکمەکانی ئاگربەستی وئاسایش