إعدادات العرض
مسوڵمان نابێتە میراتگری کافر، وکافریش نابێتە میراتگری مسوڵمان
مسوڵمان نابێتە میراتگری کافر، وکافریش نابێتە میراتگری مسوڵمان
لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مسوڵمان نابێتە میراتگری کافر، وکافریش نابێتە میراتگری مسوڵمان».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە نابێت میرات وەرگرتن هەبێت لە نێوان مسوڵمان وکافردا، چونکە پەیمان وپەیوەندی ئیسلام بەهێزترین پەیوەندی وپەیمانە، بۆیە ئەگەر ئەم پەیوەندییە پیرۆزە درزی تێبکەوێت ونەمێنێت لە ڕەچەڵەکدا؛ ئەوا پەیوەندی خزمایەتی وڕەچەڵەکیش تێکدەچێت ونامێنێت، ونەمانى ئەم پەیوەندیە واتا قەدەغەکردن وحەرامکردنی میرات وەرگرتن، کە ئەمیش بنیاتنراوە لەسەر دڵسۆزی (موالاة) وسەرخستن (النصر).التصنيفات
ڕێگرییەکانی میرات وەرگرتن