إعدادات العرض
پەروەردگارم پەیمانی پێدام کە حەفتا هەزار لە ئومەتەکەم بکاتە بەهەشتەوە بە بێ لێپرسینەوە وبە بێ سزادان، و لەگەڵ هەر هەزارێک لەوانە حەفتا هەزاری تر، وسێ پڕچنگ لە…
پەروەردگارم پەیمانی پێدام کە حەفتا هەزار لە ئومەتەکەم بکاتە بەهەشتەوە بە بێ لێپرسینەوە وبە بێ سزادان، و لەگەڵ هەر هەزارێک لەوانە حەفتا هەزاری تر، وسێ پڕچنگ لە پڕچنگەکانى پەروەردگارم
لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پەروەردگارم پەیمانی پێدام کە حەفتا هەزار لە ئومەتەکەم بکاتە بەهەشتەوە بە بێ لێپرسینەوە وبە بێ سزادان، و لەگەڵ هەر هەزارێک لەوانە حەفتا هەزاری تر، وسێ پڕچنگ لە پڕچنگەکانى پەروەردگارم».
[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português සිංහලالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە پەروەردگار -سبحانه وتعالى- پەیمانی ئەوەى پێداوە کە حەفتا هەزار لەم ئومەتە بچنە بەهەشتەوە بە بێ لێپرسینەوە وبە بێ سزا، وحەفتا هەزار لە گەڵ هەر هەزارێک لەم حەفتا هەزار دەچنە بەهەشتەوە، واتا هەر کەسێک لەم حەفتا هەزارەی سەرەتا حەفتا کەس لەگەڵ خۆی دەباتە بەهەشتەوە، وخواى گەورە بە پڕچنگی پیرۆزی خۆی سێ پڕچنگ لە مسوڵمانانى ئەم ئومەتە دەکاتە بەهەشتەوە.التصنيفات
ژیانی ڕۆژی دوایی