هیچ ڕۆژێک نییە کە خودا بەندەکانى لە دۆزەخ ڕزگار بکات وەکو ڕۆژی عەرەفە

هیچ ڕۆژێک نییە کە خودا بەندەکانى لە دۆزەخ ڕزگار بکات وەکو ڕۆژی عەرەفە

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ ڕۆژێک نییە کە خودا بەندەکانى لە دۆزەخ ڕزگار بکات وەکو ڕۆژی عەرەفە، وبەدڵنیاییەوە نزیک دەبێتەوە، پاشان لە لای فریشتەکان شانازیان پێوە دەکات، ودەفەرموێت: «ئەوانە چییان دەوێت؟».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

هیچ ڕۆژێک وەکو ڕۆژی عەرەفە نییە کە خوداى گەورە هەرکەسێکی بوێت لە بەندەکانى ڕزگاری دەکات لە چوونە دۆزەخ، وخودا -سبحانه وتعالى- لەو بەندانەى نزیک دەبێتەوە کە حەج ئەنجامدەدەن ئەمیش نزیکبوونەوەەکی ڕاستەقینە، وخودا لای فریشتەکان شانازیان پێوە دەکات وباسی فەزڵ وڕێزداریان دەکات، وئەهلی سونە وجەماعەت باوەڕیان وایە کە خواى گەورە نزیکە لە بەندەکانى نزیکبوونەوەى ڕاستەقینە ئەمیش بەشێوەیەک کە شایەنی شکۆداری ومەزنی خودا بێت، وخودا لە سەرەوەى عەرشە، وجیایە لە بوونەوەرەکان، دەفەرموێت: ئەمانە چییان دەوێت؟ کە خێزان وبنەماڵە و وڵاتی خۆیان جێهێشتووە، وپارەیان خەرجکرووە، ولاشەیان ماندوو کردووە، واتە: تەنها لێخۆشبوون وڕازی بوون ونزیکبوونەوە وگەیشتن بە بەهەشتیان دەوێت، وئەوەى دەیانەوێت ئەوا بۆیان جێبەجێ دەبێت، وپلەکانیان بە پێی نیەتەکانیانە.

التصنيفات

فەزڵی حەج وعومرە