ئەگەر لە شوێنێک لامان بدایە (بۆ پشوو وەرگرتن)، نوێژمان نەدەکرد هەتاوەکو شتومەکەکانمان لەسەر پشتی ئاژەڵەکان دادەگرت

ئەگەر لە شوێنێک لامان بدایە (بۆ پشوو وەرگرتن)، نوێژمان نەدەکرد هەتاوەکو شتومەکەکانمان لەسەر پشتی ئاژەڵەکان دادەگرت

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر لە شوێنێک لامان بدایە (بۆ پشوو وەرگرتن)، نوێژمان نەدەکرد هەتاوەکو شتومەکەکانمان لەسەر پشتی ئاژەڵەکان دادەگرت».

[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- ئەگەر بیانویستیایە سەفەر بکەن، لە شوێنێکدا لایان دەدا بۆ مانەوە ونوێژ کردن وپشوو وەرگرتن یان هەر حاڵەتێکی تر، پاش لادانەکە ڕاستەوخۆ دەستیان نەدەکرد بە نوێژکردنی سونەت -هەرچەندە سووربوون لەسەر نوێژکردن- هەتاوەکو ئەو ئاژەڵانەى شتومەکی ڕێبوارەکانیان هەڵگرتووە؛ پشوو وەربگرن، بۆیە بەپەلە دەستیاندەکرد بە لابردنی شتومەکەکان لەسەر پشتی وشترەکان ئەمیش بۆ سووک کردنەوەى ناڕەحەتیەکانیان و وەکو ڕەحمەتێک بەرامبەریان.

التصنيفات

نوێژی سونەت (خۆبەخش)