وریابن لە زۆر سوێند خواردن (بە خواى گەورە) لە کاتی فرۆشتندا، چونکە شتومەکە (دەفرۆشێت) بەڵام (بەرەکەت وپیرۆزی لە داهاتەکە) دەسڕێتەوە

وریابن لە زۆر سوێند خواردن (بە خواى گەورە) لە کاتی فرۆشتندا، چونکە شتومەکە (دەفرۆشێت) بەڵام (بەرەکەت وپیرۆزی لە داهاتەکە) دەسڕێتەوە

لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «وریابن لە زۆر سوێند خواردن (بە خواى گەورە) لە کاتی فرۆشتندا، چونکە شتومەکە (دەفرۆشێت) بەڵام (بەرەکەت وپیرۆزی لە داهاتەکە) دەسڕێتەوە (نامێنێت)».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ماناى فەرموودەکە: ئاگاداری زۆر سوێند خواردن بن لە کاتى کڕین وفرۆشتندا ئەگەر ڕاستگۆش بن؛ چونکە زۆر سوێند خواردن هۆکارە بۆ درۆکردن، بۆ نمونە دروست نییە مرۆڤ بڵێت: والله بە سەد کڕیم ئەگەرچیش ڕاست بکات، وئەگەر بە سەد نەیکڕی بێت وبە هەشتا بێت ئەوا ئەمە ترسناکترە، چونکە لێرەدا بە درۆوە سوێندی خوارد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لەمە کردووە، وباسی ئەوەى کردووە کە سوێندخواردن لە کڕین وفرۆشتندا هۆکارە بۆ کڕین یان فرۆشتنی شتومەک، پاشان خواى گەورە بەرەکەت وپیرۆزی لەو شتومەکە یان داهاتە ناهێڵێت؛ چونکە ئەمە دەستکەوتە -داهاتە- لەسەر سەرپێچیکردنی فەرمانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بنیات نراوە وسەرپێچیکردنی فەرمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو سەرپێچیکردنی فەرمانى خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-.

التصنيفات

فرۆشتنەکان (البیوع)