پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئەو کەسەی کە دەچێتە لای خێزانەکەى (جیماعی لەگەڵدا دەکات) لەکاتی سووڕی مانگانەیدا، فەرمووی: خێر دەکات بە دینارێک یان نیو…

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئەو کەسەی کە دەچێتە لای خێزانەکەى (جیماعی لەگەڵدا دەکات) لەکاتی سووڕی مانگانەیدا، فەرمووی: خێر دەکات بە دینارێک یان نیو دینار

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئەو کەسەی کە دەچێتە لای خێزانەکەى (جیماعی لەگەڵدا دەکات) لەکاتی سووڕی مانگانەیدا، فەرمووی: «خێر دەکات بە دینارێک یان نیو دینار».

[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا کەفارەتی ئەو کەسە باسدەکات کە جیماع لەگەڵ هاوسەرەکەى دەکات لە کاتێک لە سووڕی مانگانەدایە، وکەفارەتەکەش بریتیە لە: خێرکردن بە دینارێک یان نیو دینار، ولەم فەرموودەیەوە دەردەکەوێت کە جیماع کردن لەگەڵ ئافرەتێک لە سووڕی مانگانەدا بێت حەرامە چونکە کەفارەتی لەسەر دانراوە، وهەروەها بەڵگەیشە هەرکەسێک ئەم کارەی کرد دەبێت خێر بکات وەکو کەفارەتێک بەرامبەر کردنی ئەم تاوانە.

التصنيفات

سووڕی مانگانە وزەیستانی وپاک نەبوون لە پاش سووڕی مانگانە