إعدادات العرض
لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وقورئانمان کۆدەکردەوە لە کاغەزەکانەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: توبا بۆ شام
لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وقورئانمان کۆدەکردەوە لە کاغەزەکانەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: توبا بۆ شام
لە زەیدی کوڕی سابیتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وقورئانمان کۆدەکردەوە لە کاغەزەکانەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «توبا بۆ شام*»، ووتمان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟، فەرمووی: «چونکە فریشتەکانی خودای میهرەبان باڵەکانیان بەسەریدا بڵاو دەکەنەوە». *(توبا بۆ شام: واتە شام بە بەرەکەت بێـت وژیانی خەڵکەکەى خۆش وئارام بێت)
[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الشرح
زەیدی کوڕی سابیت -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە ئەوان لە لای پێغەمبەری خودا بوون -صلى اللە علیە وسلم- وقورئانیان کۆدەکردەوە لەو کاغەزانەى قورئانیان لەسەر نووسیبوو، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (توبا بۆ شام)*، ووتیان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (چونکە فریشتەکانی خودای میهرەبان باڵەکانیان بەسەریدا بڵاو دەکەنەوە): واتا بە باڵەکانیان دەوری شام دەدەن ودەیپارێزن، وبۆیە بەرەکەت وپیرۆزی بەسەریدا دادەبەزێت، وئازار وزیانەکانى لێدوور دەکەوێتەوە، ولە کوفر وفیتنەکان دەیپارێزێت. ئایا ئەمە بەردەوامە هەتاوەکو کاتی ئێمە یان مەبەست لە فەرموودەکە سەردەمی یەکەمە لە پاش سەردەمی پێغەمبەرایەتی؟ وفەرموودەکە گشتییە، ومەرج نییە بۆ هەموو سەردەمێک بێت، وخودا زاناترە -والله اعلم-. *(توبا بۆ شام: واتە شام بە بەرەکەت بێـت وژیانی خەڵکەکەى خۆش وئارام بێت)